Abdullah Shukur
12 شوبات 2018•نوێکردنەوە: 13 شوبات 2018
ئەنقەرە - AA
سەرۆکی شارەوانی ئەنقەرە، مستەفا تونا رایگەیاند کە پێشنیاری گۆرینی ناوی ئەو شەقامەی کە باڵیۆزخانەی ئەمریکای لە شاری ئەنقەرە لێیە بۆ ناوی "لقی زەیتون" واژوو کردووە.
تونا پێشنیاری گۆڕینی ناوی شەقامەکەی بۆ لقی زەیتون واژوو کرد و وێنەکەشی لە ھەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر بڵاوکردەوە.
تونا راشیگەیاند "پێشنیاری گۆڕینی ناوی شەقامی نەوزاد تاندۆغان کە بینایەی باڵیۆزخانەی ئەمریکای لێیە، بۆ شەقامی لقی زەیتون، واژوو کراوە. ئەم ئێوارەیە پێشکەشی سەرۆکایەتی ئەنجوومەنی شارەوانی ئەنقەرە دەکەین. گیانی شەھیدانمان ئاسوودە بێت".