Hatice Özdemir Tosun
24 شوبات 2021•نوێکردنەوە: 25 شوبات 2021
ئانتالیا - AA
باخچەی ئاژەڵانی ئانتالیا کە یەکێکە لە گەورەترین باخچەکانی ئاژەڵانی تورکیا، بە لەبەرچاوگرتنی رێوشوێنەکانی خۆپارێزی لە ڤایرۆسی کۆرۆنا لە پێشوازی گەشتیاراندایە.
باخچەکە بەهۆی پەتای کۆرۆنا نزیکەی شەش مانگ بەداخراوی مایەوە، بەڵام لەئێستادا دووبارە کراوەیە و تیایدا هەزار و ٤٥١ ئاژەڵ لە ١٣٤ جۆری جیاواز هەن کە هەندێکیان ئاژەڵی دەگمەنن و مەترسی لەناوچوونیان لەسەرە.
وێڕای بڵاوبوونەوەی پەتای کۆرۆنا، ساڵی رابردوو نزیکەی ٤٠٠ هەزار کەس سەردانی باخچەی ئاژەڵانی ئانتالیا-یان کردووە و پێشبینی دەکرێت لەمساڵدا، نزیکەی یەک ملیۆن گەشتیار سەردانی باخچەکە بکەن.
بەڕێوبەری باخچەی ئاژەڵانی ئانتالیا، ئایگول ئارسون لە لێدوانێکیدا بۆ ئاژانسی ئانادۆڵو باسی لەوە کرد کە لە دووبارەکردنەوەی باخچەکە بەڕووی گەشتیاراندا رەچاوی دوورەپەرێزی کۆمەڵایەتیی دەکرێت، هەروەها لە دەروازەی هاتنەژوورەوەدا، پشکنینی پلەی گەرمی جەستە بۆ گەشتیاران دەکرێت و پێویستە هەمووان دەمامک بەکاربهێنن.