09 مای,س 2020•نوێکردنەوە: 10 مای,س 2020
ئاگری – AA
به‌هۆی بارانی به‌خوڕ و ته‌رزه‌وه كه هه‌فته‌یه‌كه به شێوه‌ی ناوبڕ به‌رده‌وامه، رووباری بادیشان له قه‌زای پاتنۆس له پارێزگای ئاگری له‌سه‌رییه‌وه رژا و به‌مهۆیه‌وه ١٥٠ هێكتار رووبه‌ری چێندراو ژێرئاو كه‌وت.
سه‌رۆكی ژووری كشتوكاڵی پاتنۆس، هاكان حهقڤێردی رایگه‌یاند به‌هۆی بارانی به‌خوڕ و ته‌رزه‌وه زیان بهر١٥٠ هێكتار رووبه‌ری چێندراو كه‌وتووه.
حهقڤێردی به تیشك خستنه سه‌ر ئه‌وه‌ی كه زۆربه‌ی به‌روبوومی چێندراو له چه‌وه‌نده‌ر، گه‌نم و جۆ پێك دێت، گوتی: "له سه‌رتاسه‌ری قه‌زاكه ٤٦٠ جووتیار چه‌وه‌نده‌ر ده‌چێنن و ته‌نها له دوو ناوچه به‌هۆی بارانی به‌خوڕ و ته‌رزه‌وه زیان به رووبه‌ری نزیكه‌ی ٦٠ هێكتار زه‌وی گه‌یشتووه. له ٩٠ هێكتار زه‌ویه‌كه‌ی دیكه‌یش گه‌نم و جۆ چێندراوه. نازانم جووتیاران دیسانه‌وه به‌رهه‌مه‌كانیان ده‌چێننه‌وه یان نا".