دوزجە
بەرەبەیانی ئەمڕۆ بەھۆی بارینی بەفرێکی زۆر لە چیای بۆڵوی سەر بە پارێزگای دوزجە، کێشەی ھاتووچۆ دروستبوو.
بارینی بەفرێکی زۆر و دروستبوونی تەم و مژ، لەسەر رێگای خێرای D-١٠٠ بەرەو چیای بۆڵو لە پارێزگای دوزجە، ئاستەنگی بۆ ھاتوچۆ دروستکرد. لە گوندەکانی دەریەری حەسەن بەی، بچکیانی، کارانلک دەرە و تاشئاڵتی کە کەوتوونەتە سەر ئەم رێگایە، بارینی بەفر گەیشتە ٨ سانتیمەتر.
لەلایەکی دیکەوە لە بەرزاییەکانی ھەرێمی رۆژھەڵاتی ئەنادۆڵ بەفر باری. ھەروەھا بەھۆی دابەزینی پلەی گەرمی لە ئەرزڕوم، ئارداھان، کارس و ئاگری باران باری و لە ناوچە بەرزاییەکانیش بەفر باری.
لە شەودا نزمترین پلەی گەرمی لە ئارداھان سفر پلەی سەدی، ئەرزڕوم دوو پلەی سەدی و لە کارس چوار پلەی سەدی بوو. لە ناوەندی شاری ئارداھانیش درەنگانی شەوی رابردوو سەرەتا بەبارانێکی چڕ باری و دواتر یەکەمین بەفری ئەمساڵ لە ناوچەکە باری.
ھەروەھا لە بەرزایی چیاکانی سۆغانلی و ئەڵڵاھوئەکبەریش بەفر باری.
لە ئەرزڕۆمیش کە ئەمڕۆ لە ناوچە بەرزاییەکاندا بەفر باری، چاوەڕوان دەکرێ پاش نیوەڕۆ بەفر و باران ( شلۆڤە ) ببارێت.
لایەنە پەیوەندارەکانی تایبەت بە بواری کەشتاسی لە تورکیا ئاشکرایانکرد رۆژی سێشەممەوە باران بارین کۆتایی دێت.