Mohammed Baqi Hussein
18 کانوونی دووەم 2017•نوێکردنەوە: 19 کانوونی دووەم 2017
له ده‌ریاچه‌ی بهیشههر كه گه‌وره‌ترین ده‌ریاچه‌ی ئاوی سازگاری توركیایه له ئێستادا به‌ستوویه‌تی، راوچیانی ماسی راوناكهن و له‌سه‌ر ده‌ریاچه به‌ستووه‌كه یاریی باله‌ی سه‌ر سه‌هۆڵ ده‌كه‌ن.
به‌هۆی به‌ستنی ئاوی ده‌ریاچه‌ی بهیشههرهوه راوچیانی ناوچه‌كه له ئێستادا راو ناكه‌ن و به‌له‌مه‌كانیان له كه‌ناراوه به‌ستووه‌كان دوورخستووه‌ته‌وه. راوچییه‌كان بۆ بەسەربردنی كاته‌كانیان له‌سه‌ر رووی به‌ستووی ده‌ریاچه‌كه چالاكیی وه‌رزشیی جۆراوجۆر ئه‌نجام ده‌ده‌ن.
راوچییه‌كان دوو تیمیان پێكهێنا و له‌سه‌ر ده‌ریاچه بهستووهكهدا به‌له‌مێكی راوه‌ماسییان له‌نێوانیاندا داناوه و یاریی باله ده‌كه‌ن.
- "زۆر چێژ له‌مه وه‌رده‌گرین"
یه‌كێك له راوچییه‌كان، به‌ناوی دورموش یڵماز بۆ په‌یامنێری ئاژانسی ئانادۆڵو دوا و گوتی کە به‌مه‌به‌ستی به‌سه‌ربردنی كات روویان له ده‌ریاچه به‌ستووه‌كه كردووه.
یڵماز گوتی: "به‌مه‌به‌ستی ئه‌نجامدانی یاریی باله‌ی سه‌ر سه‌هۆڵ، بهلهمێكمان كرده تۆڕ له‌نێوانماندا. له‌گه‌ڵ هاوڕێیانی گونده‌كه‌دا دوو تیممان پێكهێنا و باله‌مان كرد. زۆر چێژ له‌مه وه‌رده‌گرین".