Aylin Sırıklı
26 حوزەیران 2017•نوێکردنەوە: 27 حوزەیران 2017
ئه‌رزەڕۆم - AA
- بریكاری سه‌رۆكی گشتیی ئاك پارتی و سه‌رۆكوه‌زیرانی توركیا، بینالی یڵدرم: "پارتی ئۆپۆزسیۆنی سه‌ره‌كی ده‌ستی به ریپێوان كردووه. لێره‌وه ده‌یڵێم، ئه‌م رێپێوانه كه فهتۆچییهكان و دابهشکارهكان به پێوه چه‌پڵه‌ی بۆ لێدهدهنه، رێپێوانێكی نیشتمانی نییه. رێپێوانی ئێمه بۆ گه‌له و بۆ ئاینده و سه‌قامگیرییه. به‌ڕێز كڵچدارئۆغڵو، ده‌ست له‌م كاره هه‌ڵبگره. فه‌تۆ و دابهشكارهكان هیچ ئه‌نجامێكیان نابێت. ئه‌و رێگایه‌ی گرتوته‌به‌ر رێگایه‌كی ده‌رنه‌چووه. له‌به‌رئه‌وه وه‌ره‌وه نێو گه‌ل و له‌گه‌ڵ گه‌لدا بڕۆ با ئاینده‌ش هی تۆ بێت".
بریكاری سه‌رۆكی گشتیی ئاك پارتی و سه‌رۆكوه‌زیرانی توركیا، بینالی یڵدرم دوای ته‌واوكردنی سه‌ردانه‌كه‌ی له زێدی خۆی ئه‌رزنجان، گه‌یشته ئه‌رزەڕۆم. یڵدرم به‌شداریی له رێوڕه‌سمی پیرۆزكردنی جه‌ژندا كرد كه له لایه‌ن لقی ئاك پارتی ئهرزنجانهوه له ناوه‌ندی شاره‌كه رێكخرابوو.
بینالی یڵدرم گوتی: "پارتی ئۆپۆزسیۆنی سه‌ره‌كی ده‌ستی به ریپێوان كردووه. لێره‌وه ده‌یڵێم، ئه‌م رێپێوانه كه فهتۆچییهكان و دابهشکارهكان به پێوه چه‌پڵه‌ی بۆ لێدهدهنه، رێپێوانێكی نیشتمانی نییه. رێپێوانی ئێمه بۆ گه‌له و بۆ ئاینده و سه‌قامگیرییه. به‌ڕێز كڵچدارئۆغڵو، ده‌ست له‌م كاره هه‌ڵبگره. فه‌تۆ و دابهشكارهكان هیچ ئه‌نجامێكیان نابێت. ئه‌و رێگایه‌ی گرتوته‌به‌ر رێگایه‌كی ده‌رنه‌چووه. له‌به‌رئه‌وه وه‌ره‌وه نێو گه‌ل و له‌گه‌ڵ گه‌لدا بڕۆ با ئاینده‌ش هی تۆ بێت".
بریكاری سه‌رۆكی گشتیی ئاك پارتی و سه‌رۆكوه‌زیرانی توركیا، بینالی یڵدرم هەروەها رایگه‌یاند کە ئامانجیان گه‌یاندنی توركیایه به ئاینده‌یه‌كی باشتر و هێنانه‌دی وڵاتێكی ده‌وڵه‌مه‌ندتر و خۆشگوزهرانتره.