Haydar Karaalp,Rewa Mahmood Hasan
17 تەمووز 2019•نوێکردنەوە: 18 تەمووز 2019
بەغدا - AA
باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە بەغدا ئیدانەی هێرشە چەکدارییەکەی هەولێر دەکات کە کرایە سەر دیپلۆماتێکی کۆنسولخانەی تورکیا لەهەولێر.
لە راگەیەندراوی باڵیۆزخانەدا هاتووە: "بە توندی ئیدانەی ئەو هێرشە قێزەونە دەکەین کە کرایە سەر دیپلۆماتێکارێکی کۆنسولخانەی تورکیا لەهەولێر".
باڵیۆزخانەی ئەمریکا راشیگەیاندووە: "سەرەخۆشی لە کۆمەڵەی دیپلۆماتکاریی تورکیا دەکەین. لە راوێژداین بۆ پاراستنی نوێنەرایەتی ئەرکەکان و دیپلۆماتکارەکان".
لە هێرشێکی چەکداریدا لە شاری هەولێر کارمەندێکی کۆنسولخانەی تورکیا لە هەولێر شەهید بوو.