Sümeyye Dilara Dinçer,Hemin Othman Mohammed
30 حوزەیران 2025•نوێکردنەوە: 01 تەمووز 2025
ئەنقەرە - AA
باراک بە جەخت کردنەوە لەسەر ئەوەی گەواهیدەری سەردەمێکی نوێن کە لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و ڕۆژهەڵاتی نزیک دروست بووە، و باسی لەوە کرد کە ئەمریکا هەردەم تورکیای وەک هاوپەیمانێکی گەورەی ناتۆ بینیوە.
گوتیشی: "تورکیا هیچ کاتێک نەیتوانیەوە ئەو بەها و گرنگییەی وەک کاراکتەرێکی گەورەی هەرێمی شایەنیەتی، بە تەواوی وەرگرێت''.
لە وەڵامی پرسیارێکدا سەبارەت بەوەی ئایا چاوەڕوانی ڕێککەوتن لە نێوان لایەنەکانی سووریا و ئیسرائیلدا دەکرێت یان نا؟ باراک ڕایگەیاند: "بەڵێ، ئومێدم بەو ئاڕاستەیەیە، پێویستە لە خاڵێکدا بگەنە ڕێککەوتن''.
ڕاشیگەیاند: ''تەنیا یەک دەوڵەتی نەتەوەیی (لە سووریا) دەبێت کە ئێمە مامەڵەی لەگەڵ دەکەین، ئەویش حکوومەتی سووریایە''.
هەروەها باراک گوتیشی: ''هەسەدە ئەو هێزە لە خۆدەگرێت کە پێیان دەڵێین پەکەکە و یەپەگە، شان بە شانی هێزەکانی ئەمریکا بەشدارییان لە بەرەنگاربوونەوەی داعشدا کرد و، ئەرکێکی هاوبەشیان بەڕێوەبرد. پێویستە هەسەدە لە ڕووی سەربازی و سیاسییەوە بچێتە سووریای نوێوە. وەک چۆن عەلەوییەکان و دورزییەکان و کۆمەڵگەکانی دیکەش بەدوای نوێنەرایەتییدا دەگەڕێن''.