بورسا
ئەو كانیۆنەی لە لایەن ئیمپراتۆڕیەتی رۆماوە لە ناوچەی شاخاوی ئۆرھانەلی لە ٥٨ كیلۆمەتری بورسا دامەزراوە، بووەتە جێگای سەرنجی گەشتیاران.
رێگای ئەو كانیۆنە لە نێو گوندی ساداغدا تێدەپەڕێ و دوای یەك سەعات تێپەڕبوون لە گوند و ناوچە شاخاوی، كانیاوە گەرمەكان و بەردە سەیر و سەمەرەكان سەرنجی گەشتیاران رادەكێشن.
دوای تێپەڕبوون لە قادرمەیەك، پارچە بەردێكی ٧٠ مەتری دەكەوێتە پێشمان و دواتر كانیۆن دەبینرێ كە بە پارچە بەردی گەورە دەورپێچ كراوە، بەشێك لە بەردەكان وەكو ئەوەی بڵێی داوای ئازادی خۆیان دەكەن بەتەنیا راوەستاون و بەشێكی دیكەیشیان پێكەوە بەرزبوونەوە و دێمەنێكی دڵڕفێن پێشكەشی گەشتیاران دەكەن.
كاتێك دەمانەوێ لە نێو ئەو كانیۆنەدا تێپەڕین، ئەشكەوتەكان سەرنجمان رادەكێشن و جارجاریش ناچارین بۆ تێپەڕبوون بۆ ماوەیەك لە نێو ئاودا بڕۆین.