Orhan Onur Gemici,Ramal Abdullah Mahmood
08 تەمووز 2018•نوێکردنەوە: 11 تەمووز 2018
ئه‌نقه‌ره - AA
له میانی باری نائاساییدا له توركیا به ده‌ركردنی بڕیارنامه‌ی ژماره ٧٠١ كه وه‌ك یاسا كاری پێده‌كرێت، ١٣ هه‌زار و ٦٣٢ كارمه‌ند و فه‌رمانبه‌ر له داموده‌زگاكان له كاره‌كانیان دوورخرانه‌وه و ١٤٨ كارمه‌ند و فه‌رمانبه‌ریش گه‌ڕێندرانه‌وه سه‌ر كاره‌كانیان.
بڕیارنامه‌ی ژماره ٧٠١ بۆ گرتنه‌به‌ری ژماره‌یه‌ك رێوشوێنی پێویست له میانی باری نائاساییدا له رۆژنامه‌ی فه‌رمیدا بڵاوكرایه‌وه.
به‌پێی ئه‌م بڕیارنامه‌یه، سێ هه‌زار و ٧٧ ئه‌فسه‌ر و ئه‌فسه‌ری پله‌به‌رز له هێزه‌كانی وشكانی، هه‌زار و ١٢٦ ئه‌فسه‌ر و ئه‌فسه‌ری پله‌به‌رز له هێزه ده‌ریاییه‌كان و هه‌زار و ٩٤٩ ئه‌فسه‌ر و ئه‌فسه‌ری پله‌به‌رزیش له هێزه ئاسمانییه‌كان له كاره‌كانیان دوورخرانه‌وه.
له وه‌زاره‌تی دادیش، هه‌زار و ٥٢ كه‌س له كاره‌كانیان دوورخراونه‌وه كه كاندیدانی دادوه‌ر و فه‌رمانبه‌رانی دادگایان له‌نێودان.
هه‌روه‌ها چوار جێگری پارێزگار و چوار قایمقایم و له به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتیی ئاسایشیش، هه‌شت هه‌زار و ٩٩٨ كارمه‌ند له كاره‌كانیان دوورخرانه‌وه.
له فه‌رمانده‌یی گشتیی جه‌ندرمه‌ش، ٦٤٩ ئه‌فسه‌ر و ئه‌فسه‌ری پله‌به‌رز و عه‌ریف له كاره‌كانیان دوورخرانه‌وه.
به‌پێی ئه‌و بڕیارنامه‌یه، ٣٢٤ كارمه‌ندی سوپای توركیا، هه‌زار و ١٦٧ كارمه‌ندی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاسایشی گشتیی و ٣٥ كارمه‌ندی جه‌ندرمه پله‌كانیان لێستێندرانهوه و له كاردوورخرانهوه.
١٤٨ كارمه‌ند و فه‌رمانبه‌ریش گه‌ڕێندرانه‌وه سه‌ر كاره‌كانیان.