ماردین
لە شارەدێی نوسەیبین گروپێک ھەوڵی خۆپیشاندانیان دا دژی دروستکردنی دیواری سنوری نێوان سوریا و تورکیا، ھێزەکانی پۆلیسیش بڵاوەیان پێ کردن.
لەنیوان خۆپیشاندەراندا ئێڕۆڵ دۆرا ئەندام پەرلەمانی ماردین و ڕەشاد کایماز سەرۆکی بەدەیە لەپارێزگای ماردین و عەبدولباری ئەرەن سەرۆکی بەدەپە لە شارەدێی نوسەیبین بەرەو پرۆژەی دروستکردنی دیوارەکە بەڕێکەوتن.
بەھۆی نەبوونی مۆڵەتی خۆپیشاندان پۆلیس ڕێگەیان بەگرووپەکە نەدا خۆپیشاندان بکەن.
ھەندێ لەخۆپیشاندەران دەمامکیان پۆشیبوو و ھێزەکانی پۆلیسیان بەردباران دەکرد، پۆلیسیش بە غازی فرمێسکڕێژ بلاوەیان پێکردن.
پاش ئەوە ژمارەیەکیان روویان کردە کۆڵانەکانی پشتەوەی شارەدێکە (نوسەیبین)، لەودیو سنوریش ژمارەیەکی زۆر لە خەڵکی سوریا گردبوونەوەی ناڕەزاییان ئەنجامدا و پاشان بڵاوەیان کرد.