دیاربەکر
ڕێکخراوی موزیک و کەلتووری دیاربەکر بەمەبەستی بەشداریکردنی تورکیا لە پێشبڕکێی EUROVISION بەگۆرانییەکی کوردی، بە شێوەیەکی ڕەسمی داوایان پێشکەشی بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەناڵی TRT کرد.
کەنان ئاکسوی، سەرۆکی ڕێکخراوەکە بۆ ئاژانسی ئانادۆڵو گوتی: "بەمەبستی بەشداریکردنی تورکیا لەو پێشبڕکێیە بە گۆرانییەکی کوردی، داوایەکی ڕەسمیمان پیشکەش بە کەناڵی TRT کردووە و چاوەڕێی وەڵامی کەناڵەکە دەکەین، تورکیا وەڵاتێکی دەوڵەمەندە بە کەلتوور، زمان و ئەدەبی کوردیش بەشێکی گەورەی ئەو دەوەڵەمەندییەی پێکھێناوە ھەروەھا دیاربەکرو ناوچەکانی دیکە خاوەنی موزیکێکی دەوڵەمەندن، شادمانین ئەگەر بتوانین نوێنەرایەتی تورکیا بکەین بە گۆرانییەکی کوردی."
ئاکسو ھەروەھا ئاماژەی بەوەدا لەکاتی وەڵامدانەوەی داواکەیان بە بەڵی، دەستدەکەن بە ئامادەکاریی و ئەو بەشداریکردنەی وەکو ھەنگاوێکی گرنگ بۆ سەرخستنی پرۆسەی ئاشتی وەسفکرد.