Sangar Hamad Azeez
13 کانوونی یەکەم 2017•نوێکردنەوە: 13 کانوونی یەکەم 2017
سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان: "لە روانگەی ئێمەوە قودس پایتەختی فەڵەستینە و هەر بەو شێوەیەش دەمێنێتەوە".
سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان: "لەمەودوا ھیچ ھەوڵێکی ئەمریکا بەمەبەستی دانوستان لە نێوان ئیسرائیل و فەڵەستین جێگەی باس نییە. ئەم قۆناغە ئیتر کۆتایی ھاتووە".
سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان: "ناکرێ چارەنووسی قودس بکەوێتە دەستی وڵاتێک کە دەیەوێ بە کوشتنی خەڵکی سڤیل و منداڵ و ئافرەت سنوورەکانی خۆی فراوان بکات".
سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان: "وەک سەرۆکی دەوڵەت و سەرۆکی حکوومەتەکانی رێکخراوی ھاریکاریی ئیسلامی، پێویستە بە پێداگری درێژە بەم ھەڵوێستە بدەین. ھەڵوێستمان لەو بابەتە وەک ‘قودس ھێڵی سوورمانە’ راگەیاند. سەرەڕای گشت ھۆشدارییەکانمان، ئیدارەی ئەمریکا لەبارەی قودس روونکردنەوەیەکی نایاسایی، نامەنتقی و نائەخڵاقی کرد. لەم یەکەم رۆژەوە ئاماژە بەوە دەکەین کە بڕیارەکە لە بەردەم ویژدان، یاسایی و مێژووییەوە ھیچ رەوایەتییەکی نییە. واتا ئەو بڕیارەی ترەمپ رایگەیاند، لای ئێمە ھیچ بایەخێکی نییە".