ئیستانبوڵ
سەرۆکوەزیرانی تورکیا رەجەب تەیب ئەردۆغان لەمیانی بەشداریکردنی لە رێوڕەسمی دانانی بەردی بناغەی ھێڵی تازەی شەمەندەفەر (میترۆ) لە ئیستەنبوڵ بەتوندی ھێرشی کردە سەر دەوڵەتی ھاوتەریب و لایەنگرانی ئەو رێکخراوە, ھیوای ھێنانی خێری بۆ وڵات خواست.
ئەردۆغان گوتی: دەوڵەتی ھاوتەریب پشتیوانی لە و سایتانە دەکا کە وێنە و دیمەنی قێزەونی نەشیاو بڵاو دەکەنەوە، دژی گۆڕینی یاسای بەکارھێنانی ئینتەرنێت و کۆمپیوتەرن، پێیان دەڵێم خوا چاکتان بکا، دەرفەت نادەین بەو رێکخراوەی بەرژەوەندیی تورکیا کردۆتە ئامانجی خۆی، ھەرگیز بوار بەو رێکخراوە نادەین کە پرۆسەی ئاشتی کردۆتە ئامانج و دەیەوێ دەستکەوتە نیشتمانیەکانمان لەناو ببا. ئێمە لە رێگەی یاساوە بەرەنگاری ئەو کەسانە دەبینەوە کە هەوڵی لەو جۆرە دژی حکومەتەکەمان دەدەن و سیخوڕی بەسەر وڵاتەوە دەکەن، دەڕۆن لە دەرگای ماڵان دەدەن و داوای دەنگ بۆ ھیچ پارتێک ناکەن تەنیا دەڵێن دەنگ بە ئاکپارتی مەدەن، لە کاتێکدا ئەو ھەڵوێستە لە دەرەوەی سیاسەتە، ئەوانە لە سندوقەکانی ھەڵبژاردن دەنگ ناهێنن، بۆیە بەشەقامەکاندا بڵاو بوونەتەوە، ژیانی ئەوانە بەو شێوەیە، ئەوانە لەبەرئەوەی نەیانتوانی لە سندوقەکان سەر بکەون عەدنان مەندرێسیان بەرەو پەتی سێدارە برد، ئەوانە لە سندوقەکان دەنگیان دەست نەکەوت چوونە نێو مەیدانی گەزیەوە، ئێستا ھەستاون بە ھاوکاریکردنی دەوڵەتی ھاوتەریب.
بۆ وەرگرتنی وردەکاریی زیاتر (ھەواڵ، وێنە، ڤیدیۆ) ببن بە ئابوونەداری ئاژانسی ئانادۆڵو.