Ulaş Güven
21 حوزەیران 2024•نوێکردنەوە: 24 حوزەیران 2024
هەکاری - AA
لە شارۆچکەی یوکسەکۆڤا سەربە پارێزگای هەکاری، تیمەکانی ڕاماڵینی بەفر لە مانگی حوزەیراندا بەردەوامن لەسەر ڕاماڵینی بەفری سەر ڕێگاوبانەکان.
تیمە تایبەتەکانی سەر بە پارێزگا، ٢٥ ڕۆژە سەرقاڵی کردنەوەی ڕێگای ناوچەی بنکەی گۆلەرباشی و سات بوزڵوی گۆلەری لە چیاکانی ئیکییاکا.
تیمەکان بە سەختى کارەکانیان بەڕێوەدەبەن کە لە هەندێ شوێندا ئاستی بەفرەکە هەشت مەترە و لە هەندێ ناوچەدا حەفارە بەکاردەهێنن بۆ پێشوەچوونی کارەکان.
هاوکات تیمەکان لە ڕێگەی سێ ئۆتۆمبێلی ڕاماڵینی بەفر و تیمێکی پێنج کەسیەوە لە کۆی ١١ کیلۆمەتر حەوت کیلۆمەتریان پاککردووەتەوە و، ئامانجیان ئەوەیە لە ماوەیەکی کەمدا ئەو چوار کیلۆمەترەی دیکە لە بەفر پاکبکەنەوە.