لە ئێستادا و لەگەڵ گەرمبوونەوەی کەشو هەوا و کرانەوەی خونچەی گوڵەکان و بە ئاوو هەوا پاکەکەی و بە مێژووە کۆنەکەیەوە، بەرزاییەکانی قەرەدەنیز چاوەڕێی میوانەکانی دەکا.
ناوچەکانی شاخە سیس و کولاک قایا و کومبەت کە دەکەونە شاری گیرەسون لەناوچەی قەرەدەنیزی سەر کەناراوی دەریای رەش لە باکوری تورکیا کە جێی سەرنجی زۆرێک لە گەشتیارانی بیانی و ناوخۆیی تورکیایە ، لەئێستادا چاوەڕیی میوانان و گەشتیارانی دەکا. ئەو ناوچەیە تەواو شوێنێکی شیاوە بۆ ئەوانەی کە لە دەنگەدەنگ و ژاوەژاو و کەشو هەوای پیس هەڵدێن و خوازیارن بچنە شوێنێکی بێدەنگ کە بەچریکەی چۆلەکە و بە هەوای فێنک بۆ ساتێک پشوو بدەن.
ئێستا خانوەکانی ئەو ناووچەیە بە قەبارەی بچوک و گەورەوە ئامادەکراون بۆ پێشوازی لەمیوانەکانیان . لەناو کابینەکاندا خواردن و حەمامی تورکی و ساونا و شوێنی یاری کردنی مناڵان و چەندین خزمەت گوزاری دیكه بوونی هەیە.