Günay Nuh,Hüseyin Demirci
01 نیسان 2021•نوێکردنەوە: 02 نیسان 2021
قەرس/ ئەردەخان- AA
لەئێستادا کە وەرزی بەهارە، هێشتا بەفربارین لە ژمارەیەک ناوچەی رۆژهەڵاتی ئانادۆڵو درێژەی هەیە.
لە یەکەم رۆژی مانگی نیساندا، بەفر شەقامەکانی شارۆچکەی ساریکامیش سەربە پارێزگای قەرس-ی سپی کرد.
هاووڵاتییانی شارۆچکەکە خۆشحاڵن بە بەفربارینەکە و ئاواتەخوازن لە ناوەندی خلیسکێنەی جەبەلتەپە وەرزی خلیسکێنەی سەر بەفر درێژە بکێشێت.
بەهەمان شێوە بەفر ناوەندی پارێزگای ئەردەخان و بەرزاییەکانی پارێزگاکەی سپی کرد.
تا ئێستاش کاریگەری بەفربارینەکە لە بەرزاییەکاندا بەردەوامە.