ئورفە
سەرەڕای بوونی نۆرینگە و تاقیگە سەفەرییەکان لە گۆڕەپانی خاڵی سنووری (ئاکچاکالێ) ئێستا چادری دژە کیمیاییش ھەڵدراوە، کاری ئەوان پشکنینی نەخۆش و بریندارەکانە بۆ دڵنیابوونەوە لە کاریگەریی چەکی کیمیایی.
بەپێی پلانی تیمی پزیشکی، بەرکەوتووان دوای وەرگرتنی چارەسەری سەرەتایی دەنێردرێنە نەخۆشخانەی سەرەکی لەشارە گەورەکان.
پەنابەرەکانی سوریا ناتوانن لە دەرگای گومرگی ئاکچاکالێوە دزەبکەنە ناو خاکی تورکیا، بەڵام ئەگەر بریندار یان نەخۆشبێ ئەوا لەلایەن تیمە تەندروستییەکانەوە وەردەگیرێ و چارەسەری پێویستی بۆ ئەنجامدەدرێ.
ئەو ھەوڵانە لەکاتێکدایە ھێشتا دەنگۆی بەکارھێنانی چەکی کیمیایی لەسوریا یەکلایی نەبووەتەوە.