ئیستەنبوڵ
یاریزانی بەناوبانگی گۆڵف تایگەر ودز ئێستا لەشاری ئیستەنبوڵە، بڕیارە نمایشێکی گۆڵف لەسەر پردی بۆغازیچی پێشکەش بکات.
بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی ئیستەنبوڵ رایگەیاند: لەبەر پێشکەشکردنی نمایشەکە چەندین رێگەی ھاتوچۆی سەرەکی لە سەعات دووی پاش نیوەڕۆ تا سێ دادەخرێن.
لەلایەکی دیکە حسێن عەونی موتڵو، پارێزگاری ئیستەنبوڵ لە ئەکاونتی خۆی لەتۆڕی تویتەر نووسیویەتی "ئەمڕۆ بەھۆی بەڕێوەچوونی نمایشی گۆڵفەوە بۆ ماوەی سەعاتێک رێگەی سەرەکی پردی بۆغازیچی ئاسیا- ئەوروپا دادەخرێ. بەجۆرێک کار نەکاتە سەر سەفەرەکانی پاسی خێرا و پەڕینەوە لە پارچەی ئەوروپا بۆ ئاسیا".