28 ئەیلوول 2019•نوێکردنەوە: 19 تشرینی یەکەم 2019
گیره‌سون- AA
له پارێزگای گیره‌سون، تراڤهرتاینه (به‌رده سپییه)كانی كوزاڵان و گۆكسو كه له ئاوه كانزاییه‌كان دروستده‌بن، له‌رێگه‌ی پرۆژه‌یه‌كی نوێوه په‌ره‌یان پێده‌درێت و رۆڵیان له سێكته‌ری گه‌شتیارییدا ده‌بێت.
ئامانج ئه‌وه‌یه تراڤهرتاینهكان كه ده‌كه‌ونه شارۆچكه‌ی ده‌ره‌لی له پارێزگاكه و له لایه‌ن دانیشتوانی ناوچه‌كه‌وه به "به‌ردی سپی" ناوده‌برێن، بكرێنه براندێكی گه‌شتیاریی.
تراڤهرتاینهكانی كوزاڵان كه له رووبه‌رێكی هه‌زار و ١٠٠ مه‌تر چوارگۆشه‌دا هه‌ڵكه‌وتوون و ده‌كه‌ونه پاركی سرووشتیی كوزاڵان كه رووبه‌ره‌كه‌ی ٥٠٠ هێكتاره، به‌هۆی ئه‌وه‌ی له نێوه‌ندی دارستاندان، ده‌بنه مایه‌ی سه‌رسووڕمانی ئه‌و كه‌سانه‌ی كه ده‌یبینن.
هاوكات تراڤهرتاینهكانی گۆسكو چوار كیلۆمه‌تر له پاركه‌كه دوورن و جێگه‌ی بایه‌خی سهردانیكهرانن. به‌مه‌به‌ستی په‌ره‌پێدانیان و كردنیان به ناوچه‌یه‌كی گه‌شتیاریی فه‌رمانگه‌ی تایبه‌ت له پارێزگای گیره‌سون "پرۆژه‌ی تراڤهرتاینهكانی گۆكسو" ئاماده‌كردووه.
له‌رێگه‌ی پرۆژه‌كه‌وه و به بوودجه‌ی ملیۆنێك لیره، ناوچه‌كه هاوشێوه‌ی پاموككاله، ژماره‌یه‌ك گۆمی كۆكردنه‌وه‌ی ئاوی تێدا دروستده‌كرێت.
- بڕیار وایه پرۆژه‌كه له‌ماوه‌ی دوو ساڵدا ته‌واوبێت
پارێزگاری گیره‌سون، هارون ساریفاكیئۆغڵڵاری، له لێدوانێكدا بۆ ئاژانسی ئانادۆڵو ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد تراڤهرتاینهكانی كوزاڵان و گۆكسو ناوچه‌ی زۆر گرنگن كه له ئاوه كانزاییه‌كان درووستبوون.
هارون ساریفاكیئۆغڵڵاری تیشكی خسته‌سه‌ر ئه‌وه‌ش له پاركی سرووشتیی كوزاڵاندا ژماره‌یه‌كی زۆر تراڤهرتاین هه‌ن و له‌پاڵ ئه‌وه‌شدا باسی له گرنگیی تراڤهرتاینهكانی گۆكسو و ئه‌و پرۆژه‌یه كرد كه ئاماده‌كراوه.
ساریفاكیئۆغڵڵاری له‌وباره‌یه‌وه رایگه‌یاند: "له تراڤهرتاینهكانی گۆكسو نزیكه‌ی ٣٠ گۆمی بچووك دروستده‌كه‌ین. ئه‌مه بێ ئه‌وه‌ی ده‌ست له سرووشتی ناوچه‌كه و ره‌سه‌نایه‌تی تراڤهرتاینهكان بده‌ن، ئه‌نجامده‌ده‌ین. ئه‌مه ده‌بێته دووه‌م تراڤهرتاین له پارێزگاكه كه سه‌ردانیكه‌ران رووی تێبكه‌ن".
تیشكی خسته‌سه‌ر ئه‌وه‌ش ئه‌و گه‌شتیارانه‌ی روو له ناوچه‌كه ده‌كه‌ن، ده‌رفه‌تی بینینی هه‌ریه‌ك له تاڤگه‌ی كوزاڵان، ماڤیگۆل (ده‌ریاچه‌ی شین)، تراڤهرتاینهكانی كوزاڵان و گۆكسو-یان ده‌بێت و ئه‌مه جگه له‌وه‌ی ده‌توانن بچنه سه‌ردانی كوێستانه‌كان.
مامۆستای كۆلێژی گه‌شتیاریی له زانكۆی گیره‌سون، دكتۆر مه‌همه‌ت شیمشه‌ك كه هاتبوو بۆ سه‌یركردنی تراڤهرتاینهكان، ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد سرووشتی تراڤهرتاینهكان زۆر سه‌رنجراكێشن.
جه‌ختی له‌وه‌شكرده‌وه تراڤهرتاینهكان له جیهاندا له چه‌ند شوێنێك هه‌ن كه گرنگترینیان ده‌كه‌وێته پاموككاله و رایگه‌یاند: "ده‌توانین ئێره‌ش وه‌ك پاموككالهی بچووك پێناسه بكه‌ین. ئێره ناوچه‌یه‌كی زۆر دڵرفێنه".