Abdullah Shukur
06 شوبات 2017•نوێکردنەوە: 07 شوبات 2017
لە چوارچێوەی ئۆپەراسیۆنەکانی دژی پەکەکە لە شارۆچکەی یوکسەکۆڤای ھەکاری، تیرۆریستێک کە لە لایەن وەزارەتی ناوخۆی تورکیا داواکراوە و ناوی لە لیستی "رەساسی"دایە، دەستگیر کرا.
بەپێی ئەو راگەیەنراوەی کە لە لایەن پارێزگای ھەکاری بڵاوکراوەتەوە، کاری تیمەکانی فەرماندەیی جەندرمەی پارێزگاکە لە دژی چالاکییەکانی پەکەکە لە ناوچەکەدا بەردەوامە.
لە راگەیەنراوەکەدا ھاتووە: "ئەمڕۆ کاتژمێر ٤ی ئێوارە ھێزەکانی ئەمنی ئۆپەراسیۆنێکیان بۆ سەر کەسێکی داواکراو لە لایە ن وەزارەتی ناوخۆی تورکیا کە ناوی لە لیستی "رەسایی" ھەیە، ئەنجامداوە و ئەو کەسەیان دەستگیر کردووە".
لێکۆڵینەوە لە رووداوەکە بەردەوامە.