Fırat Özdemir
14 تشرینی یەکەم 2026•نوێکردنەوە: 14 تشرینی یەکەم 2026
لە ئۆپەراسیۆنێکی هاوكاتدا بۆ سه‌ر پێکهاتەی نوێی ڕێکخراوی تیرۆریستیی فەتحوڵڵاچی (فەتۆ) لە چوار پارێزگای توركیا كه ناوه‌ندی ئۆپه‌راسیۆنه‌كه ئیزمیر بوو، ٢١ گومان‌لێکراو دەستگیرکران.
بەپێی ڕاگەیاندراوی نووسینگەی ڕاگەیاندن و پەیوەندییەکانی داواکاری گشتیی کۆماری ئیزمیر، بە هەماهەنگیی داواکاری گشتیی هۆبەکانی بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر و هەواڵگریی له بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی پارێزگاکە و سەرۆکایەتی دەزگای هەواڵگریی نیشتمانی (میت) له ناوچه‌كه، هه‌ڵمه‌تێك بۆ سه‌ر ئه‌و کەسانە ئه‌نجامدرا کە لەنێو ڕێکخراوەکەدا چالاکن.
لەو چوارچێوەیەدا بڕیاری دەستگیرکردن بۆ ٢١ گومان‌لێکراو دەرکرا کە پێکهاتەی نوێی ڕێکخراوەکەدا چالاکی ئه‌نجام ده‌ده‌ن، هاوکات ناویان لەنێو ئەو کەرەستە دیجیتاڵییانەدا دەستنیشان کرابوو کە لە ئەندامانی ڕێکخراوەکە دەستیان بەسەردا گیرابوو.
لە ئۆپەراسیۆنێکی هاوکاتدا بۆ سەر ئەو ناونیشانانەی لە چوار پارێزگا دەستنیشان کرابوون، گومانلێکراوەکان دەستگیر کران. هه‌روه‌ها ده‌ستگیرا بەسەر چەندین کەرەستەی جۆراوجۆری دیجیتاڵی و بەڵگەنامەی ڕێکخراوەییدا.