Barış Kılıç,Dilara Küçükerdoğan,Hemın Othman Mohammed
16 شوبات 2017•نوێکردنەوە: 17 شوبات 2017
ئه‌نقه‌ره - AA
كۆمسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌كانی توركیا، بڕیاری له‌باره‌ی بنه‌ماكانی هه‌ڵبژاردن و كارتی ده‌نگده‌ران بۆ قۆناغی گشتپرسی له‌سه‌ر گۆڕانكاری ده‌ستوور كه بڕیاره لە 16ی نیسان به‌ڕێوه‌بچێت له ژماره‌ی دووباره‌ی رۆژنامه‌ی فه‌رمیدا بڵاوكرده‌وه.
له بڕیاره‌كه‌دا ئاماژه به‌وه كراوه كه ئه‌و پارته سیاسییانه‌ی كارتی ده‌نگده‌ریان بۆ ته‌رخان ده‌كرێت، پێویسته به‌پێی یاسا توانای به‌شدارییان هه‌بێت له هه‌ڵبژاردنه‌كاندا. ئه‌و پارتانه‌ی به‌بڕیاری ژماره 75/2017ی 11ی شوباتی 2017ی كۆمیسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌كانی توركیا توانای به‌شداریان هه‌یه له هه‌ڵبژاردنه‌كاندا و كارتی ده‌نگده‌ریان پێده‌درێت بریتین له: پارتی داد و گه‌شه‌پێدان (ئاك پارتی)، پارتی دایك، پارتی سه‌ربه‌خۆی توركیا (به‌ته‌په)، پارتی یه‌كگرتووی مه‌زن (به‌به‌په)، پارتی گه‌لی كۆماری (جه‌هه‌په)، پارتی دیموكراتی گه‌لان (هه‌ده‌په)، پارتی داوای ئازاد (هودا - پار)، پارتی بزووتنه‌وه‌ی نەتەوەیی(مه‌هه‌په)، پارتی سه‌عاده‌ت و پارتی وه‌ته‌ن.
تا كاتژمێر 18:00ی رۆژی هه‌ڵبژاردن، قه‌ده‌غه ده‌خرێته سه‌ر رادیۆ و هه‌موو جۆره ده‌زگایه‌كی راگه‌یاندن له‌باره‌ی بڵاوكردنه‌وه‌ی هه‌واڵ له‌سه‌ر ده‌نگدانی خه‌ڵك و ئه‌نجامه‌كانی هه‌ڵبژاردن، پیشبینی و لێكدانهوە لەبارەی ئەنجامەکان.
له نوێنه‌رایه‌تیه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی توركیادا، كاتژمێر 09:00- 21:00 به‌كاتی ناوخۆی ئه‌نقه‌ره ده‌نگدان ئه‌نجام ده‌درێت. هه‌روه‌ها له ناوخۆی وڵات، له رۆژی یه‌كشه‌ممه، 16ی نیسان و له‌ده‌ره‌وه‌ی وڵاتیش رۆژانی 27ی ئادار-9ی نیسان ده‌نگ ده‌درێت.