Mehmet Akif Parlak,1 23
26 مای,س 2019•نوێکردنەوە: 27 مای,س 2019
عه‌نتاب - AA
زانكۆی عه‌نتاب هه‌وڵی كردنه‌وه‌ی كۆلێژ ده‌دات له‌و ناوچه ئارامه‌ی باكووری سووریا كه له رێگای ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی قه‌ڵغانی فورات و لقی زه‌یتوونه‌وه كۆنترۆڵكراتون.
دوای ئه‌وه‌ی ١٤٥ خوێندكار له په‌یمانگای پیشه‌یی جه‌رابلوس كه ساڵی رابردوو له چوارچێوه‌ی زانكۆی عه‌نتاب كرایه‌وه به‌سه‌ركه‌وتووی ساڵی یه‌كه‌می خوێندنیان ته‌واوكرد، ئه‌مساڵ چوونه‌تە قۆناغی دووه‌مه‌وه.
له‌سه‌ر ئه‌و داخوازییه زۆره‌ی له ناوچه‌كه هه‌یه ئیداره‌ی زانكۆی عه‌نتاب داواكاری پێشكه‌ش به دامه‌زراوه‌ی خوێندنی باڵا كردووه بۆ كردنه‌وه‌ی كۆلێژێك له‌و ناوچه‌یه.
سه‌رۆكی زانکۆی عه‌نتاب، پرۆفیسۆر دکتۆر عه‌لی گور له لێدوانێكیدا بۆ ئاژانسی ئانادۆڵو باسی له‌وه كرد كه توركیا له ساڵی ٢٠١١ه‌وه تا ئێستا میوانداری ملیۆنەها هاووڵاتی سووری كردووه.
گور ئاماژه‌ی به‌وه دا كه وه‌ك زانكۆی عه‌نتاب خوێندنی پێش به‌كالۆریۆس و به‌كالۆریۆسی ناوچه‌ی ئاسایشیپارێزراویان له ئه‌ستۆ گرتووه و تا دێت كه‌رتی په‌روه‌رده له ناوچه‌كه زیاتر به‌ره‌وپێش ده‌چێت.
گور تیشكی خسته سه‌ر ئه‌وه‌ی كه هه‌وڵی زۆر ده‌ده‌ن بۆ ئه‌وه‌ی به پیر داواكارییه‌كانی خه‌ڵكی ناوچه‌كه‌وه بێن له كه‌رتی په‌روه‌رده‌دا و گوتی: "ئه‌وانه‌ی ده‌یانگوت كه له ناوچه‌كه‌دا، ده‌كرێت ده‌ست به خوێندنی باڵا بكرێت، كه په‌روه‌رده‌یه‌كی ئاوا باش دیترا، ئیدی پرسیاری ئه‌وه ده‌كه‌ن كه په‌یمانگا پیشه‌ییه‌كان بۆ ئێره به‌س نین و پێویسته كۆلێژ بكرێته‌وه. داواكاری زۆر هه‌یه له لایه‌ن ئه‌نجوومه‌نی خۆجێی و ئه‌و كه‌سانه‌ی كاری پارێزگا رێكده‌خه‌ن و له‌وێ كارده‌كه‌ن. منیش چوومه ناوچه‌كه و رهوشهكهم بینی و زانیم كه به‌ڕاستی پێویسته".
گور سه‌رنجی بۆ ئه‌وه راكێشا كه دوو هه‌زار و ٧٠٠ قوتابی ناوچه‌كه به‌شدارییان له تاقیكردنه‌وه‌ی قوتابیانی بیانی كردووه كه ده‌یانه‌وێت خوێندنی باڵا له‌وێ بخوێنن.