Yusuf Soykan Bal
14 ئەیلوول 2026•نوێکردنەوە: 14 ئەیلوول 2026
وەزارەتی ناوخۆی توركیا بڵاوی كردهوه، لە ئۆپەراسیۆنەکان بۆ سهر "ڕێکخراوە تاوانکارییەكانی نەوەی نوێ" لە ٤٨ پارێزگادا بڕیاری دەستگیرکردن بۆ هەزار و ههشت گومانلێکراو دەرکراوە.
لە ڕاگەیاندراوێکدا وەزارەتهكه باسی لهوه كرد بە فەرمانی وەزیری ناوخۆ چیفتچی و بە هەماهەنگیی سەرۆکایەتی بەرەنگاربوونەوەی تاوانی ڕێکخراو و قاچاخچێتی لە بەڕێوەبەرایەتی گشتیی ئاسایش و سەرۆکایەتییەکانی داواکاری گشتیی کۆماری، لەلایەن دەزگای هەواڵگریی نیشتمانی (میت)، سەرۆکایەتی هەواڵگریی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی ئاسایش و سەرۆکایەتیی فەرمانگەی بەرەنگاربوونەوەی تاوانە ئەلیکترۆنییەکان، ههڵمهتێكی هاوبەش بۆ سهر ڕێکخراوە تاوانکارییەكانی نەوەی نوێ و پێکهاتەکانیان لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان و پلاتفۆرمەکانی پەیوەندیکردندا ئهنجامدرا.
ههروهها لە ڕاگەیاندراوەکەدا ئاماژە بەوە كراوه كه لەم چوارچێوەیەدا لە ئۆپەراسیۆنەکانی ٤٨ پارێزگادا دژبە ڕێکخراوە تاوانکارییەكانی نەوەی نوێدا بڕیاری دەستگیرکردن بۆ هەزار و ههشت گومانلێکراو دەرکراوە.
وەزیری ناوخۆی توركیا چیفتچی، لە هەژماری خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی NSosyal سهبارهت بە ئۆپەراسیۆنەکان جەختی لەسهر ئهوە کردەوە پلانی ئەوانەیان تێکداوە کە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بە "شوێنی نمایشی تاوان" دەزانن.
گوتیشی: "وەک چۆن لەسەر شەقام ڕێگه بە چەتە تاوانکارییەکان نادەین، بە هەمان شێوە لە جیهانی مەجازیشدا ڕێگه به تۆڕە تاوانکارییەكانی نەوەی نوێ' نادهین. لە ژێر ههر ناوێكدا خۆیان بشارنەوە، دەوڵەتەکەمان ڕووبهڕوویان دهبێتهوه".