Sangar Hamad Azeez
25 ئاب 2017•نوێکردنەوە: 26 ئاب 2017
ئەنقەرە - AA
وەزارەتی دەرەوەی تورکیا، ئیدانەی پەلامارەکەی ئەفغانستانی کرد کە بەهۆیەوە ٢٠ کەس گیانیان لەدەست دا و ٤٠ی دیکەش برینداربوون.
وەزارەتی دەرەوەی تورکیا لە راگەیەندراوێکدا ئیدانەی پەلامارە تیرۆریستییەکەی سەر مزگەوتێکی کابولی پایتەختی ئەفغانستانی کرد.
لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە:
"بە توندی ئیدانەی ئەو هێرشە تیرۆریستییە دەکەین کە نوێژخوێنانی مزگەوتێکی کردە ئامانج. خوا لە گوناهی مردوان خۆش بێت وهیوای شیفای بەپەلەش بۆ برینداران دەخوازین. سەرخۆشی خۆمان ئاراستەی گەلی ئەفغانستان دەکەین. ئەو جۆرە پەلامارە قێزەونانە ناتوانن هەڵوێستی ئەو وڵاتە بگۆرن لە بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر. تورکیا لە بابەتی بەرەنگاربوونەوەی تیرۆری هەمووکاتێک لەپاڵ وڵات و گەلی ئەفغانستانە".