Hüseyin Cem Dağıstanlı
26 حوزەیران 2026•نوێکردنەوە: 26 حوزەیران 2026
دوو فڕۆکەی تورکیا کە تیمەکانی گەڕان و ڕزگارکردن و هاوکاریی مرۆیی دەگوازنەوە، ئەمڕۆ لە فڕۆکەخانەی ئەتاتورک له ئیستانبوڵەوە بەرەو ڤێنیزوێلا بەڕێدەکەون.
بەپێی ڕاگەیاندراوی سهرۆكایهتی كارهسات و باری لهناكاوی توركیا (ئافاد)، دوای ڕوودانی دوو بوومەلەرزە لە یاراکوی لە ڤێنزوێلا، ئافاد پەیوەندی بە دامەزراوە پەیوەندیدارەکانەوە بەتایبەت وەزارەتی دەرەوە، بەرگریی، تەندروستی و بەڕێوەبەرایەتی گشتیی کاروباری ئاسایشی سەرۆکایەتی کۆمارەوە کرد بۆ دەستپێکردنی ئامادەکارییەکان.
دوای گفتوگۆکان لەگەڵ سەرۆکایەتی ئەرکانی گشتیی، فڕۆکەیەکی سەربازی جۆری A-400M دابینكرا كه له ڕێگهیهوه تیمێكی ٣٨ کەسی ئافاد، تیمێكی پێنج کەسی بههاناوهچوونی بهپهلهی تهندروستیی، تیمێكی دوو کەسی مانگی سووری تورکی، لهگهڵ دوو سەگی پشکنین و سێ ئۆتۆمبێلی گەڕان بگوازێتەوە بۆ ڤێنزوێلا.
وەزارەتی بەرگریی تورکیا بڕیاری دا تیمی ٢٢ کەسی فەوجی هاوکاریی مرۆیی لەگەڵ کەلوپەلەکانیاندا بە فڕۆکەیەکی سەربازیی جۆری A-400M بنێرێت.
بڕیاره هەردوو فڕۆکەکە ئەمڕۆ کاتژمێر ١١:١٥ لە فڕۆکەخانەی ئەتاتورک له ئیستانبوڵەوە بەڕێ بکەون.