Ekrem Payan
23 کانوونی یەکەم 2018•نوێکردنەوە: 24 کانوونی یەکەم 2018
شرنەخ - AA
ئەندامێکی رێکخراوی تیرۆریستی پەکەکە بە ناوی عەدنان ساڤ کە لە لیستی "خۆڵەمێشی" داواکراوانی وەزارەتی ناوخۆی تورکیایە و خەڵاتی ٣٠٠ ھەزار لیرەی تورکی بۆ دەستگیرکردنی دانرابوو، لە شاری شرنەخ خۆی رادەستی ھێزەکانی ئەمنی تورکیا کردەوە.
بەپێی ئەو راگەیەندراوەی لە پارێزگای شرنەخ بڵاوکراوەتەوە، کارەکانی دەستگیرکردن و ئاشکراکردنی ئەندامانی رێکخراوی تیرۆریستی پەکەکە لە گوندەوارەکانی شرنەخ لە لایەن بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی پارێزگاکەوە بەردەوامە و لەم چوارچێوەیەشدا ئەندامێکی رێکخراوی تیرۆریستی پەکەکە بە ناوی عەدنان ساڤ کە لە لیستی "خۆڵەمێشی" داواکراوانی وەزارەتی ناوخۆی تورکیایە و خەڵاتی ٣٠٠ ھەزار لیرەی تورکی بۆ دەستگیرکردنی دانرابوو، لە شاری شرنەخ خۆی رادەستی ھێزەکانی ئەمنی تورکیا کردەوە.
ریککارە یاساییەکانی بۆ تیرۆریستەکە لە بەڕێوەبەرایەتی پۆلیس بەردەوامە.