ئەنجومەنی وەزیرانی ئەڵمانیا، بڕیاری مانەوەی موشەکی Patriot و سەربازەکانی لەنێو خاکی تورکیا بۆ ماوەی ساڵێکی دیکە درێژکردەوە.
لە میانی کۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزیرانی ئەڵمانیا بە سەرۆکایەتیی ئەنگێڵا مێرکڵ، ماوەی مانەوەی ئەو پاتریۆت و سەربازە ئەڵمانییانەی ساڵی رابردوو لە سەر داوای تورکیا لە لایەن ناتۆوە بۆ تورکیا رەوانە کرابوون، بۆ یەک ساڵی دیکە درێژ کرایەوە.
بۆ جێبەجێکردنی ئەو بڕیارە، دەبێ ئەنجومەنی فیدراڵ رەزامەندیی لە سەر ئەو بڕیارە بدا.
ساڵی رابردوو پەرلەمانی ئەڵمانیا بڕیاری ناردنی دوو پاتریۆت و ٤٠٠ سەربازی ئەڵمانی بۆ تورکیا پەسەند کردبوو.