Abdullah Shukur
02 تشرینی دووەم 2018•نوێکردنەوە: 03 تشرینی دووەم 2018
ئەنقەرە - AA
گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی تورکیا، حامی ئاکسۆی رایگەیاند، لە چوارچێوەی کاری ھاوبەرابەریی، تورکیا سزاکانی سەر وەزیری دادی ئەمریکا، جێف سێشنس و وەزیری ئاسایشی ناوخۆی ئەمریکا، کریستین نیلسن ھەڵگرتووە.
ئاکسۆی بە نووسراوێک وەڵامی پرسیارێکی پەیوەندیدار بە ھەڵگرتنی سزاکانی سەر هەردوو وەزیری داد و ناوخۆی تورکیا و هەردوو وەزیری داد و ئاسایشی ناوخۆی ئەمریکا دایەوە.
ئاکسۆی ئەوەی وەبیرھێنایەوە کە دوای ئەوەی ئەمریکا لە ١ی ئابی رابردوو، وەزیری ناوخۆی تورکیا، سولەیمان سۆیڵو و وەزیری دادی تورکیا، عەبدولحەمید گول-ی خستە لیستی سزاکانییەوە، بە ھەمان شێوە تورکیاش لە چوارچێوەی بنەمای دیپلۆماتیکی ھەمان ریککاری بەرامبەر ھەردوو وەزیری داد و ئاسایشی ناوخۆی ئەمریکا گرتبووەبەر.
ئاکسۆی لەمبارەیەوە رایگەیاندووە: "ھاوتەریب لەگەڵ ھەڵگرتنی بڕیاری سزادانی وەزیری ناوخۆ، سولەیمان سۆیڵو و وەزیری داد، عەبدولحەمید گول لە لایەن ئەمریکا، بە ھەمان شێوە تورکیاش سزاکانی خۆی لەسەر وەزیری دادی ئەمریکا، جێف سێشنس و وەزیری ئاسایشی ناوخۆی ئەمریکا، کریستین نیلسن ھەڵگرتووە کە سزاکانیان بریتیبوون لە قەدەغەکردنی گەشتکردنیان بۆ تورکیا و بلۆکردنی سامانی ناوبراوان لە تورکیا".