ئەنقەرە
لە ئەنجامی ئۆپەراسیۆنی ھێزەکانی تەناھی تورکیا، لە ٢٥ پارێزگای ئەو وڵاتە لە دژی داعش و پەکەکە، ٣٧١ کەس دەستگیر کران.
لە ئەنجامی پشکنین و لێکۆڵینەوەکان، دەست بەسەر ژمارەیەکی زۆر پێداویستی پزیشکی و دۆسیەی رێکخراوەیی گیرا.
لێکۆڵینەوە لەگەڵ گومانلێکراوان بەردەوامە.
لە کۆنیا، ئیستانبوڵ، ئەنقەرە، دیاربەکر، ھەروەھا شارۆچکەکانی بسمل، سیلڤان، ئەرگانی و لجێ لە پاڵ ئەمەش قزڵتەپەی سەر بە ماردین و میدیات و نسێبین، ئۆپەراسیۆنی ھاوکات ئەنجام درا.
ھەروەھا دەست بەسەر ژمارەیەکی زۆری چەک لە ئەنجامی ئۆپەراسیۆنەکانی شڕنەخ، باتمان، سێرت، ئیزمیر، ئایدن، وان، ئەنتاڵیا، ئەدەنە، بورسە، ئورفا، ئادییەمان، ھەکاری، موش، دێرسیم، ئەرزینجان، ئێلازغ، ئاگری، ئیدر، کۆجائەلی داگیرا.