Sezgin Pancar
13 ئاب 2021•نوێکردنەوە: 13 ئاب 2021
مێرسین – AA
ئه‌و ١٧ كه‌سه‌ی له میانی لێكۆڵینه‌وه له دۆسیه‌ی شانه نهێنییه سه‌ربازییه‌كانی رێكخراوی تیرۆریستی فه‌تحوڵڵاچی (فه‌تۆ) له ١٢ پارێزگای توركیا ده‌ستگیر كراون، ره‌وانه‌ی دادگا كران.
ئه‌و ١٧ تۆمه‌تباره كه پله سه‌ربازییه‌كانیان جیاوازن و له رێكه‌وتی ٩ و ١١ی ئاب له‌لایه‌ن تیمه په‌یوه‌ندیداره‌كانی ئاسایشیه‌وه ده‌ستگیر كران، دوای راییكردنی كاره‌كانیان له به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی گشتیی ئاسایشی مێرسین، پشكنینی ته‌ندروستییان بۆ كرا.
دواتر به گرتنه‌به‌ری رێوشوێنی ئه‌منی به‌رفراوان تۆمه‌تباره ده‌ستگیركراوه‌كان ره‌وانه‌ی دادگا كران.