Hüseyin Yıldız
03 تشرینی دووەم 2019•نوێکردنەوە: 04 تشرینی دووەم 2019
ئيدر - AA
پارێزگای ئيدر، كە بەگەورەترين بەرهەمهێنەرى قەيسى دادەنرێت لە توركيا، لە وەرزى پايزاندا باخەكانى ئەو ميوەيە ديمەنێكى دڵڕفێن دەبەخشن بە ناوچەكە.
دار قەيسييەكان بە گرنگترين سەرچاوەى داهات دادەنرێت بۆ ناوچەكە بەگشتی و شارەكە بە تايبەتى، لە وەرزى پايزدا لەگەڵ زەردبوونى گەڵاكانى ديمەنێكى جوان نيشاندەدات.
تيمەكانى ئاژانسى ئەنادۆڵو، ئەم ديمەنە سەرنج راكێشە دڵرفێنەيان بە درۆن وێنەگرت.
ئەو ديمەنە جوانە بووەتە جێگەى سەرنجى زۆر لە گەشتياران كە پۆل پۆل دێن بۆ وێنە گرتن و بينينى ئەو سرووشتە ناوازەى ناوچەكە.
يەكێك لە گەشتياران بۆ پەيامنێرى ئاژانسى ئەنادۆڵۆ گوتى، ئەم جوانييەى لە ئيدر لەم دواييانەدا ناوبانگى لە تۆڕەكۆمەڵايەتييەكان پەيداكردوە و بۆيە رێژەى گەشتياران رووى لە زيادبوون كردووە.