Sangar Hamad Azeez
22 ئەیلوول 2016•نوێکردنەوە: 22 ئەیلوول 2016
هێزە چەکدارەکانی تورکیا، لەرێگەی تۆپهاوێژەکانەوە دەستیان بە بۆردوومانکردنی ئەو پێگەیەی رێکخراوی تیرۆریستیی داعش کرد کە لێیەوە مووشەکێکیان ئاراستەی شاری کلیس کردبوو.
بەگوێرەی ئەو زانیارییانەی کە لە سەرچاوە سەربازییەکانەوە وەرگیراون، رێکخراوی تیرۆرستی داعش مووشەکێکی لە سووریاوە ئاراستەی کلیس کرد.
دوای دەستنیشانکردنی شوێنەکەیان، هێزە چەکدارەکانی تورکیا، لەرێگەی تۆپهاوێژەکانەوە دەستیان بە بۆردوومانکردنی ئەو پێگەیەی رێکخراوی تیرۆریستیی داعش کرد کە لێیەوە مووشەکەکەیان ئاراستەی شاری کلیس کردبوو.