Merve Yıldızalp,Rewa Mahmood Hasan
12 مای,س 2019•نوێکردنەوە: 13 مای,س 2019
ئەنقەرە-AA
سەرۆکی گشتیی جەهەپە، کەمال کڵچدارئۆغڵو لە تویتەر پۆستێکی بڵاوکردۆتەوە لەسەر پەیامنێرێکی ئاژانسی ئانادۆڵو بەناوی عەبدولقادر نیشانجی کە دوێنێ لە پارێزگای بایبورت لە میانی رووماڵی هەوڵەکانی کردنەوەی رێگایەک لە شاخی سۆغانلی نێوان بایبورت-ترابزۆن کەوتبوویە خوار.
لە تویتەکەیدا کڵچدارئۆغڵو دەڵێت، "لە میانی راپەڕاندنی ئەرکەکەیدا دوای ئەوەی دەکەوێتە خوار و دیارنامێنێت، هیوادارین هەرچی زووترە پەیامنێری ئاژانسی ئانادۆڵو لە بایبورت بەناوی عەبدولقادر نیشانجی بگەڕێتەوەو ناو خێزانی".