Salih Bilici
07 شوبات 2018•نوێکردنەوە: 08 شوبات 2018
ئەنقەرە - AA
وەزیری دەرەوەی ئەمریکا، رێکس تیلەرسن و راوێژکاری ئاسایشی نیشتمانیی ئەو وڵاتە، هێربەرت رایمۆند ماکماستەر سەردانی تورکیا دەکەن.
بە پێی ئەو زانیارییانەی لە سەرچاوە دیپلۆماسییەکانەوە دەستکەوتوون، رێکس تیلەرسن و هێربەرت رایمۆند ماکماستەر بە مەبەستی کۆبوونەوە لەگەڵ کاربەدەستانی تورکیادا لە رۆژانی داهاتوودا سەردانی ئەنقەرە دەکەن.
سەرچاوەکان ئاماژە بەوەشدەکەن، کاربەدەستانی هەردوو وڵات کار لەسەر سەردانەکەی تیلەرسن و ماکماستەر دەکەن.
چاوەڕوان دەکرێت تیلەرسن لە کۆتایی هەفتەی داهاتوودا و ماکماستەریش لە سەرەتای هەفتەی داهاتوودا سەردانی تورکیا بکەن.
تیلەرسن لە ٣٠ ئاداری ٢٠١٧دا سەردانی ئەنقەرەی کردبوو، هەروەها لە ١٠ی تەمووزی هەمان ساڵدا سەردانی ئیستانبوڵی کردبوو.
هاوکات گوتەبێژی سەرۆکایەتی کۆماری تورکیا، ئیبراهیم کاڵن سەبارەت بە سەردانەکەی هەریەک لە وەزیری دەرەوەی ئەمریکا، رێکس تیلەرسن و راوێژکاری ئاسایشی نیشتمانیی ئەو وڵاتە، هێربەرت رایمۆند ماکماستەر بۆ تورکیا، ئاماژە بەوەکرد سەردانەکە لەسەر داوای حکوومەتی ئەمریکا ئەنجامدەدرێت و دەبنە میوانی وەزیری دەرەوەی تورکیا، مەولود چاوش‌ئۆغڵو و ئەگەریش هەیە لەگەڵ سەرکۆمار، رەجەب تەیب ئەردۆغاندا کۆببنەوە.
كاڵن ئه‌وه‌ی وه‌بیرهێنایه‌وه كه ماوه‌یه‌كه په‌یوه‌ندی ته‌له‌فۆنی له‌گه‌ڵ ماكماسته‌ر هه‌یه و گوتی: "له‌و چوارچێوه‌یه‌دا خۆی سه‌ردانی وڵاته‌كه‌مان ده‌كات. وه‌ك میوانی من دێت و به شێوه‌یه‌كی گشتیی بابه‌ته سه‌ره‌كییه‌كانی په‌یوه‌ندیدار به په‌یوه‌ندییه‌كانی توركیا-ئه‌مریكا به‌تایبه‌تی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆر له سووریا و عێراق تاوتوێ ده‌كه‌ین. به‌دڵنیاییه‌وه ئه‌و سه‌ردانانه گرنگن له‌به‌رئه‌وه‌ی ئێمه له ههوڵێكداین بۆ دووباره بنیاتنانه‌وه‌ی متمانه له‌گه‌ڵ ویلاتە یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكادا، به‌ڵام ئه‌وه‌ی ئه‌و متمانه‌یه ده‌سته‌به‌ر ده‌كات ئه‌و هه‌نگاوه بهرجهستانهن كه حكوومه‌تی ئه‌مریكا له هه‌مانكاتدا له گۆڕه‌پانه‌كه‌دا ده‌یانگرێته‌به‌ر".