ئورفا
لە ئەنجامی تەقینەوەی بۆمبێک لە باخچەی ناوەندی رۆشنبیری سەر بە شارەوانی سروج، ژمارەیەک ھاووڵاتی کوژران و بریندار بوون.
بەپێی ئەو زانیاریانەی کە وەرگیراون، لە ئەنجامی تەقینەوەی بۆمبێک لە باخچەی ناوەندی رۆشنبیری سەر بە شارەوانی سروج، ژمارەیەک ھاووڵاتی کوژران و بریندار بوون و بەم پێیەش ژمارەیەکی زۆری ئۆتۆمبێڵی فریاگوزاری رەوانەی ناوەچکە کراون.
ھاوکات برینداران رەوانەی نەخۆشخانەکانی شارۆچکەی سروج و ئورفا کران.
ھێزەکانی تەناھی تورکیا رێ و شوێنی ئەمنی توندیان لە ناوچەکە گرتووەتەبەر.