Zuhal Demirci,Mazın Asad,Muhammet Ali Kemal
26 ئادار 2018•نوێکردنەوە: 27 ئادار 2018
ئه‌نقه‌ره - AA
له میانی پێشبڕكێی نێوده‌وڵه‌تیی فۆتۆی هه‌واڵدا كه ئاژانسی ئانادۆڵو ئه‌مساڵ بۆ چواره‌م جار له ژێر ناوی "Istanbul Photo Awards" سازیده‌كات، فۆتۆی "منداڵ"ی فۆتۆگرافه‌ری بۆسنی، دامیر ساگۆڵی كه له یه‌كێك له كه‌مپه‌كانی په‌نابه‌رانی رۆهینگیا له به‌نگلادیش گرتوویه‌تی، وه‌ك فۆتۆی ساڵ هه‌ڵبژێردرا.
براوه‌ی خه‌ڵاته‌كانی "Istanbul Photo Awards" كه بۆ چواره‌م جاره له لایه‌ن ئاژانسی ئانادۆڵوه‌وه سازده‌كرێت و هه‌ریه‌ك له شاره‌وانی ئیستانبوڵ، هێڵی ئاسمانی توركی و ئاژانسی هه‌ماهه‌نگی و هاریكاریی توركی (تیكا) سپۆنسه‌رایه‌تی فه‌رمی ده‌كه‌ن، راگه‌یه‌نران.
دادوه‌ره نێوده‌وڵه‌تییه‌كان كه له نێوان رۆژانی ١٨ بۆ ٢١ی ئاداردا له ئیستانبوڵ كۆبوونه‌وه، خه‌ڵاتیان به‌سه‌ر ٢٧ فۆتۆ له ٢٢ وڵاته‌وه، دابه‌شكرد.
فۆتۆی فۆتۆگرافه‌ری بۆسنی، دامیر ساگۆڵی كه له كه‌مپی په‌نابه‌ره رۆهینگییهكاندا له به‌نگلادیش له ژێر ناوی "منداڵ" گرتوویه‌تی، وه‌ك فۆتۆی ساڵ هه‌ڵبژێردرا.
له لایه‌كی دیكه‌وه كیڤن فرایه‌ر بووه خاوه‌نی خه‌ڵاتی یه‌كه‌م له بواری زنجیره هه‌واڵدا له‌سه‌ر ئه‌و زنجیره فۆتۆیه‌ی به ناوی رۆهینگیا بۆ گێتی ئیمجی گرتبوو.
له بواری وه‌رزشدا لوكاس شۆڵزه به فۆتۆی "مه‌له‌وان یان ماسی؟" بووه خاوه‌نی خه‌ڵاتی یه‌كه‌م و پاڤڵ ڤۆڵكۆڤ له رێگه‌ی ئه‌و زنجیره فۆتۆیهوه كه به ناوی "چیرۆكی تاڵای" بۆ رۆژنامه‌ی ڤێچێرنایا مۆسكۆی گرتبوون، بووه خاوه‌نی خه‌ڵاتی زنجیره‌ی وه‌رزشیی.
فۆتۆگرافه‌ری مالیزیی، محه‌مه‌د فازیل ئاسری به فۆتۆیه‌ك كه بۆ نیو ستره‌یتس تایمز پرێس گرتبووی، بووه خاوه‌نی خه‌ڵاتی یه‌كه‌م له بواری سرووشت و ژینگه‌دا و ماركوس یام به‌و زنجیره فۆتۆیه‌ی بۆ لۆس ئه‌نجڵس تایمز گرتبوونی، بووه خاوه‌نی خه‌ڵاتی زنجیره فۆتۆ له بواری سرووشت و ژینگه‌دا.
لە پێشبڕکێیەکەدا وێنەر ئادری کاکۆنێل لە بواری وێنەی زنجیرەیی و وێنەگری رووسی سێرگی سترۆیتەلەڤ لە بواری ژیان پلەی یەکەمیان بەدەستھێنا.
ئەمساڵ خەڵاتی وێنەگری لاوی خوار تەمەن ٢٨ ساڵ بە وێنەگری فیلیپینی، عەزرا ئاجایان درا.
لە بواری ژینگە و سروشتدا، وێنەگر رۆدریگۆ کابریتا و لە بواری ژیاندا ئاناستاسیۆ رودینگۆ خەڵاتی شەرەفی پێ بەخشرا.
ئەو وێنانەی لە پێشبڕکێی Istanbul Photo Awards خەڵاتیان پێدرا، ئەمساڵ لە ئالبومی پێشبڕکێیەکەدا دادەنرێت و لە پێشانگاکانی نێودەوڵەتی و ناوخۆیی نمایش دەکرێت.
- دادوەرە نێودەوڵەتییەکان
بە ھەمان شێوەی ساڵی رابردوو، بەڕێوەبەری بڵاوکراوەی دیجیتالی Paris Match، ماریۆن مێرتەنس و فۆتۆگرافەری وەرزشی و خاوەنی خەڵاتی Getty Images، کامیرۆن سپێنسەر و پەیامنێری فۆتۆی ئاژانسی نوور، یوری کۆزیرۆف و راوێژکاری میدیای وێنەیی و پەیامنێری فۆتۆ، جۆرجس دی کیرلی و بەڕێوەبەری بڵاوکردنەوەی فۆتۆی AFP، میشێل سکۆتۆ و بەڕێوەبەری بڵاوکردنەوەی ھەواڵەکانی فۆتۆ و ڤیدیۆی ئاژانسی ئانادۆڵو، ئەحمەد سال و بەڕێوەبەری فۆتۆگرافی ئاژانسی ئانادۆڵو، فورات یوردەکول و دوو داوەری دیکە بەشداری لە پێشبڕکێکە دەکەن.
- خەڵاتەکان
لە پێشبڕکێیەکەدا فۆتۆی ساڵ بە ١٠ ھەزار دۆلار خەڵات دەکرێت.
ھاوکات براوەکانی ھەر بوارێک بە ١٠ ھەزار دۆلار، براوەکانی دووەم بە پێنج ھەزار دۆلار و سێیەمەکانیش بە سێ ھەزار دۆلار خەڵات دەکرێن.
لە پێشبڕکێیەکەدا ئەمساڵ بۆ یەکەمجار خەڵات بە وێنەگری ساڵ دەدرێت کە سێ ھەزار دۆلار لەخۆدەگرێت.