Sarp Özer,Zehra Aydın Turapoğlu
27 ئاب 2020•نوێکردنەوە: 29 ئاب 2020
ئه‌نقه‌ره - AA
وه‌زیری به‌رگریی توركیا، خولوسی ئاكار رایگه‌یاند كه ئه‌وان له‌گه‌ڵ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانی ده‌ریای ئیجه و رۆژهه‌ڵاتی ده‌ریای ناوه‌ڕاستدان به دیالۆگ له‌گه‌ڵ یۆنان و گوتی: "ئێمه له‌گه‌ڵ گفتوگۆداین. وه‌رن با گفتوگۆ بكه‌ین. ده‌رگامان به‌ڕووی دیالۆگدا واڵایه، ئاشتی و ئارامیمان ده‌وێت، به‌ڵام مافه یاسایییه‌كانی خۆیشمان ده‌وێت. ده‌بێت به ئه‌ركی سه‌رشانی خۆمان هه‌ڵبستین بۆ داهاتووی منداڵ و نه‌وه‌كانمان. ئه‌گه‌ر له میانی رۆژانی داهاتوودا، هاوتا یۆنانییهكانمان بڕیاربده‌ن، ئێمه خۆشحاڵ ده‌بین به پێشوازییكردن لێیان لێره. با پسپۆڕان بێن، یه‌كتر ببینین و گفتوگۆ بكه‌ین".
خولوسی ئاكار له میانی به‌شداریكردن له دێسكی سه‌رنووسه‌رانی ئاژانسی ئانادۆڵو له‌باره‌ی پێشهاته‌كانه‌وه دوا و وه‌ڵامی پرسیاره‌كانی دایه‌وه.
وه‌زیری به‌رگریی توركیا، خولوسی ئاكار له وه‌ڵامی پرسیارێكدا سه‌باره‌ت به هه‌ڵوێستی توركیا له‌باره‌ی یۆنان دوای ته‌شه‌نه‌سه‌ندی گرژییه‌كانی نێوانیان له رۆژهه‌ڵاتی ده‌ریاکانی ناوه‌ڕاست و ئیجه گوتی: "له كۆبوونه‌وه‌كانی پێشووترماندا له‌گه‌ڵ شاندی یۆنان له‌سه‌ر چه‌ند خاڵێكی دیارییكراو گه‌یشتین به رێككه‌وتن. شاندێكی ١٥-٢٠ كه‌سیمان ده‌ست نیشان كرد و ره‌وانه‌مان كرد بۆ ئه‌سینا، بۆ تاوتوێكردنی ئه‌م پرسانه به‌وردی. پاشان شاندێكی یۆنان هاته ئه‌نقه‌رە. دواتر شانده‌كه‌ی ئێمه چوونه‌وه یۆنان. چواره‌مین كۆبوونهوەیش له ئه‌نقه‌ره ئه‌نجام ده‌درێت. دیسانه‌وه دووپاتی ده‌كه‌مه‌وه، ئێمه له‌گه‌ڵ گفتوگۆداین. وه‌رن با گفتوگۆ بكه‌ین. ده‌رگامان به‌ڕووی دیالۆگدا واڵایه، ئاشتی و ئارامیمان ده‌وێت، به‌ڵام مافه یاسایییه‌كانی خۆیشمان ده‌وێت. ده‌بێت به ئه‌ركی سه‌رشانی خۆمان هه‌ڵبستین بۆ داهاتووی منداڵ و نه‌وه‌كانمان. ئه‌گه‌ر له میانی رۆژانی داهاتوودا، هاوتا یۆنانییهكانمان بڕیاربده‌ن، ئێمه خۆشحاڵ ده‌بین به پێشوازییكردن لێیان لێره. با پسپۆڕان بێن، یه‌كتر ببینین و گفتوگۆ بكه‌ین".
- "خه‌یاڵ پڵاوییه"
وه‌زیری به‌رگریی توركیا، خولوسی ئاكار سه‌باره‌ت به مانۆری سه‌ربازیی ژماره‌یه‌ك وڵات له رۆژهه‌ڵاتی ده‌ریای ناوه‌ڕاست گوتی: "بیركردنه‌وه له‌وه‌ی كه له‌ڕێگه‌ی مانۆڕه‌كان، یان هه‌وڵه هاوشێوه‌كان، رێگریی له چالاكییه‌كانی سوپای توركیا یان گۆڕینی ده‌كه‌ن، خه‌یاڵ پڵاوییه. ئێمه یاسا، رێسا و مافی خۆمان هه‌یه. له‌و میانه‌یه‌دا چی پێویست بێت كردوومانه و به‌رده‌وامیش ده‌بین له‌وه".
خولوسی ئاكار جه‌ختی له‌وه كرده‌وه كه توركیا چاوی نه‌بڕیووه‌ته خاك، سنووری ده‌ریایی و مافی هیچ وڵاتێك و گوتی: "سنووره‌كانی ئێمه دیارن. ئه‌گه‌ر ئه‌مانه پێشێل بكه‌ن یان ده‌ستدرێژییه‌ك بۆسه‌ریان هه‌بێت، ئه‌وا ئه‌و كاره‌یشی كه ئه‌نجامی ده‌ده‌ین هه‌ر دیاره، به‌ڵام ئێمه ئه‌مه‌مان ناوێت و هه‌میشه گوتوومانه كه لایه‌نگری دیالۆگین. به مانه‌وه له‌نێو سنووره‌كانی خۆماندا، داوای مافی خۆمان ده‌كه‌ین، له‌لایه‌كی دیكه‌یشه‌وه، یه‌ك دڵۆپ له ئاوه‌كه‌ی ناده‌ین و ناهێڵین مافمان بخورێت، تكایه له‌وه تێ بگه‌ن. لایه‌نی دانوستانكار له تێگه‌یشتن له‌وه كێشه‌ی هه‌یه، ئه‌وان به‌هۆی داواكاری، لێدوان و قسه‌ی نالۆجیكی ده‌بنه هۆی ته‌شه‌نه‌سه‌ندنی گرژییه‌كان. ئه‌وه‌ی ئێمه ده‌یكه‌ین ئه‌وه به ئاشتیخوازانهترین شێوه به‌رده‌وامین له گه‌ڕان و پشكنینه‌كانمان. ئه‌مه ئه‌نجامدانی مانۆڕی سه‌ربازی و هێنانی كه‌شتی و فڕۆكه‌ی بۆچییه؟".
- "ئه‌م هه‌ڵوێسته زیان به گه‌لی یۆنان ده‌گه‌یه‌نێت"
وه‌زیری به‌رگریی توركیا، خولوسی ئاكار به تیشك خستنه سه‌ر ئه‌وه‌ی كه هاوپه‌یمانانی یۆنان ده‌ڵێن هه‌موو شتێك هی ئێمەیه، گوتی: "وا ده‌زانن به‌س ئه‌وان مافیان هه‌یه. ئایا توركیایه‌كی ٨٣ ملیۆنی هیچ مافێکی نییه؟ هه‌ڵوێستێكی ئه‌وه‌نده هه‌ڵه، تاكلایه‌نه و خۆپه‌رستانه، زیان له خۆیان و له گه‌لی یۆنانیش ده‌دات".