06 کانوونی یەکەم 2019•نوێکردنەوە: 06 کانوونی یەکەم 2019
ئەنقەرە-AA
وەزیری بەرگریی تورکیا، خولوسی ئاکار رایگەیاند "هەندێک لایەن لەهەوڵێکی نالۆژیکی ئەوەدان کە ئەو هەنگاوانەی دەینێین بۆ پاراستنی ئاسایشی نیشتیمانیمان وەک بەڵگەی هەژمارنەکردنی هاوپەیمانیی ناتۆ نیشان بدەن".
خولوسی ئاکار لە میانی بەشدارییکردنی لە رێوڕەسمی واژووکردنی بەڵێننامەیهكی پهیوهست به سیستمی سهربازیی، کە لە چوارچێوەی پرۆژەی چوار کەشتی کۆرڤەت میلگەم دا بۆ رەوانە کردنیان بۆ پاکستان بەڕێوەچوو، گوتارێکی پێشکەشکرد و باسی لە پەیوەندییەکانی وڵاتەکەی لەگەڵ ناتۆدا کرد.
ئاکار ئاماژەی بەوەدا کە کاری لەپێشینەیان وەک ئەندامێکی ٧٠ ساڵەی ناتۆ کارکردنیانە لەگەڵ هاوپەیمانەکانیان بۆ لەناوبردنی هەڕەشەی تیرۆر و گوتی: "بۆ ئهم ئامانجه گفتوگۆی دوور و درێژمان ئەنجامداوە، چەند کارێکی هاوبەشمان کرد، سەرەڕای ئەوەی لەسەر هەندێک پرس رێککەوتنمان ئەنجامداوە بەڵام نەتوانراوە وەک پێویست بێت، بەداخەوە لە بارەی بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر تورکیایان بەتەنیا جێهێشتووە".
خولوسی ئاکار گوتیشی "تورکیا لەنێو ناتۆدا پابهندی بەرپرسیارێتیەکانییەتی. بەهەوڵی سەربازە قارەمانەکانمان و پاڵپشتییە داراییەکانمان ئەم بەرپرسیارێتییانهمان بهجێدهگهیهنین. لەسەردەمی جەنگی سارددا بە دەیان ساڵ تورکیا لەنێو بەرەی هاوپەیمانێتییەکەدا بووە، ئێستاش لەنێوان ئەورووپا و رێکخراوە تیرۆریستیەکانی سەر سنوورماندا دەبێت دوایین دیوار دابنرێت. ئەمە نابێت هەرگیز لەبیربکرێت".