Sinan Uslu
27 حوزەیران 2018•نوێکردنەوە: 27 حوزەیران 2018
ئەنقەرە - AA
سەرۆک ئەرکانی سوپای تورکیا، خولوسی ئاکار رایگەیاند "ھێزی وشکانیی سوپای تورکیا، لەپاڵ پاراستنی سنوورەکانمان لە تیرۆر، لەچواچێوەی ناتۆ، نەتەوە یەکگرتووەکان، یەکێتیی ئەورووپا و رێکخراوی ھەماھەنگیی ئەمنیی ئەورووپا AGİTدا، لەئەفغانستانەوە بۆ کۆسۆڤۆ، لەبۆسنەوە بۆ قەتەر، لەلوبنانەوە بۆ سۆماڵ و لە جوگرافیایەکی فراواندا بەئەرک و بەرپرسیارێتیی خۆی ھەستاوە و داکۆکی لە ماف و بەرژەوەندییەکانمان دەکات و ھاوکاری ئاشتی و سەقامگیریی جیھانی دەبێت".
ھەروەھا سەرۆک ئەرکانی سوپای تورکیا،گوتی: "ھێزەکانی وشکانیمان وەک ئەوەی تا ئەمڕۆ بووە لەمەودواش ھەر ئەرکێکی پێ بدرێت بە سەرکەوتوویی بەجێی دەگەیەنێت و بەردەوام دەبێت لە بوونە سەرچاوەی شانازی گەلی ئازیزمان".
* ماڵپەڕی ئاژانسی ئانادۆڵو، ئەم ھەواڵەی کە بڵاوکراوەتەوە کورت و پوخت کردووەتەوە و دواتر بڵاوی کردووەتەوە، بۆ بیینینی تەواوی ھەواڵەکە ببن بە ئابونەداری ئاژانسی ئانادۆڵو.