Hemın Othman Mohammed
30 ئاب 2016•نوێکردنەوە: 01 ئەیلوول 2016
به هاوکاریی سه‌رۆكایه‌تی ئاژانسی هه‌ماهه‌نگی و هاریكاری تورك (تیكا) و به پشتیوانیی هەریەک لە په‌یمانگای یونس ئه‌مره و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتیی په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه و یه‌كێتیی ئه‌وروپا لە وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ی توركیا، خولێكی زمانی توركی بۆ 22 مامۆستا كرایه‌وه، كه سه‌ربه به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتیی په‌روه‌رده‌ی توركمانیین لە وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ی عێراق.
به‌پێی ئه‌و راگەیەنراوەی له‌لایه‌ن "تیكا"وه بڵاوكراوه‌ته‌وه، ئاماژە بەوەکراوە به هاوکاریی تیكا و به پشتیوانیی هەریەک لە په‌یمانگای یونس ئه‌مره و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتیی په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه و یه‌كێتیی ئه‌وروپا لە وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ی توركیا، 22 مامۆستای توركمان، له ئه‌نقه‌ره خولێكی به‌هێزكردنی زمانی توركییان بۆ كرایه‌وه.
له راگه‌یه‌نراوه‌كه‌دا ئاماژه به‌وه‌كراوه له چوارچێوه‌ی به‌رنامه‌ی خوله‌كه‌دا، چه‌ند سیمینارێك بۆ مامۆستاكان سه‌باره‌ت به توانای قسه‌كردن، رێزمان، په‌یوه‌ندییه‌كانی ناو پۆل و شێوازه‌كانی فێربوونی زمان، ئامادەکراوە كه هاوكارن له فێربوونی زمانی توركیدا.
سیمیناره‌كان له‌لایه‌ن زانكۆی ئه‌نقه‌ره و ئەکادیمیستەکانی زانكۆی غازییه‌وه به‌ڕێوه‌بران. پاشان له‌لایه‌ن تیكاوه بڕوانامه به‌خشرایە مامۆستایانی به‌شدار له خوله‌كه‌دا.