ئەنقەرە
یەكێتی پارێزەرانی توركیا و چەند پەرلەمانتارێکی جەهەپە لە رێگەی پارێزەری تۆڕی كۆمەڵایەتی یوتیوبەوە، بە جیا سكاڵایان بۆ لابردنی ریگرییەكان لە بەكارهێنانی تۆری كۆمەڵایەتی یوتیوب بۆ دادگایدەستووریی توركیا بەرزكردبووەوە.
لای خۆیەوە دادگای دەستووریی سكاڵاكانی هەڵسەنگاند و بڕیاریدا کە مافی داواكاران پێشێلكراوە و رێگریكردن لە بەكارهێنانی تۆڕە كۆمەڵایەتییەکە پێشێلكردنی مافی ئازادی رادەربڕینە.
دادگای باڵاش بڕیارەكە بۆ سەرۆكایەتی دوورە پەیوەندییەكان و وەزارەتی گەیاندن و راگەیاندنی توركیا رەوانە دەکا.