ئه‌نقه‌ره
ئۆزچه‌لیك له پێش تەلاری وه‌زاره‌تی ناوخۆی توركیا بە رۆژنامه‌وانانی راگه‌یاند، به‌پێی یاسای پارته‌كان مامه‌ڵه‌ی پێویستیان پێشكه‌ش به وه‌زاره‌ت كردووه، به‌ڵام له به‌رامبه‌ردا هیچ فایلێكیان پێنه‌دراوه بۆ ئه‌وی بیسه‌لمێنێت كه ئه‌وان ئه‌و مامه‌ڵه یاساییەیان پێشكه‌ش كردووه.
راشیگه‌یاند كه وه‌زاره‌ت پێیانی راگه‌یاندووه لێكۆڵینه‌وه لەبارەی بابەتەکە ده‌كه‌ن و گوتی: "به‌ڵام له راستیدا وه‌زاره‌ت ده‌سه‌ڵاتی ئه‌وه‌ی نییه لێكۆڵینه‌وه بكات".
راشیگه‌یاند كه وه‌زاره‌تی ناوخۆ ده‌بێ ئه‌و مامه‌ڵه یاساییانه پێشكه‌ش به داواكاری گشتیی كۆماریی بكات، جه‌ختیشی له‌وه كرده‌وه ئه‌گه‌ر فایلی پێویستیان راده‌ست نه‌كه‌ن له‌باره‌ی مامهڵهكهوە، ریچگهی یاسایی ده‌گرنه‌به‌ر.