ئەحمەد داودئۆغڵو، وەزیری دەرەوەی تورکیا جەختیکردەوە، قەیرانی سوریا چوارچێًوەی ھەموو پرسێکی سیاسی تێپەڕاندووە و ئێستا بۆتە تراژدیایەکی مرۆیی.
داودئۆغڵو، ئەمڕٶ دوو شەممە، دوای کۆبوونەوەی لەگەڵ وەزیری دەرەوەی ئەڵمانیا، لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانی دا گوتی: "رێژەیەکی یەکجار زۆر تاوانی مرۆیی لە سوریا ئەنجام دراوە. بۆیە پێویستە چی دیکە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی لە بەرامبەر قەیرانی سوریا بێدەنگ و بێ ھەڵًوێست نەبێً. بۆ چارەسەری قەیرانی سوریا، پێویستە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی پەلە بکا."
بۆ وەرگرتنی وردەکاریی زیاتر (ھەواڵ، وێنە، ڤیدیۆ) ببن بە ئابوونەداری ئاژانسی ئانادۆڵو.