Mümin Altaş,Hemın Othman Mohammed,Mohammed Baqi Hussein
19 کانوونی یەکەم 2017•نوێکردنەوە: 19 کانوونی یەکەم 2017
كۆكس بازار - AA
به فه‌رمانی سه‌ركۆماری توركیا، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان و سه‌رۆكوه‌زیرانی توركیا، بینالی یڵدرم، له ناوچه‌ی گوتوپالۆنگی نزیك شاری كۆكس بازاری به‌نگلادیش ده‌ستكرا به دروستكردنی نه‌خۆشخانه‌یه‌ك بۆ موسڵمانانی ئاراكان.
نه‌خۆشخانه‌كه كه به هه‌ماهه‌نگی سه‌رۆكایه‌تی ئیداره‌ی بارودۆخی له‌ناكاو و ئافاتی سه‌ربه ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی توركیا ده‌ست به دروستكردنی كراوه، ده‌بێته په‌ناگه‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی له میانمار له مانگی ئابه‌وه تا ئێستا كه‌وتوونه‌ته به‌ر هێرشی سوپا و بوزیه توندڕه‌وه‌كان، ئه‌وانه‌ی به‌ناچاری ماڵ و حالیان جێهێشتووه و، ئه‌و كه‌سانه‌ی پاش رێكردنێكی سه‌خت نه‌خۆشكه‌وتوون یان برینداربوون.
نه‌خۆشخانه‌كه له‌لایه‌ن تیمێكه‌وه كه له توركیاوه چوون له‌سه‌ر رووبه‌ری هه‌زار مه‌تر چوارگۆشه دروست ده‌كرێت، چاوه‌ڕوان ده‌كرێت تا كۆتایی مانگ ته‌واو بكرێت. نه‌خۆشخانه‌كه كه 50 قه‌ره‌وێڵه له‌خۆ ده‌گرێت به‌شه‌كانی چاودێری ورد، له‌دایكبوون، نه‌شته‌رگه‌ری گشتیی، فریاگوزاری به‌په‌له بۆ منداڵان، شكاوی، بێهۆشی و تاقیگه‌ی تێدایه.
له لێدوانێكیدا بۆ ئاژانسی ئانادۆڵو، سه‌یت چیفتچی، به‌رپرسی یه‌كه‌ی ته‌ندروستی له نه‌خۆشخانه‌كه ئاماژه‌ی به‌وه كرد كه بۆ هاوكاری كردنی موسڵمانانی ئاراكان له توركیاوه هاتوون و له ناوچه‌كه‌دا نه‌خۆشخانه‌یه‌كی 50 قه‌ره‌وێڵه‌یی بنیاتده‌نێن.
چیفتچی ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا كه له نه‌خۆشخانه‌كه‌دا یه‌كه‌ی چاودێریی منداڵی تازه له‌دایكبووش ده‌كه‌نه‌وه و گوتی، "لێره پسپۆڕ و په‌رستارمان ده‌بێت. له‌ئێستادا پلانمان وایه 10 پزیشك كاربكه‌ن. لێره ته‌نانه‌ت ئامێری تیشكیشمان ده‌بێت. پلانمان وایه نه‌خۆشخانه‌یه‌كی بچووك به‌ڵام ته‌واو دابمه‌زرێنین. پلان بۆ نه‌خۆشخانه‌ی دووه‌میش داده‌نرێت".
- یه‌كه‌كانی منداڵبوون و منداڵان گرنگن
به‌پێی ئه‌و زانیارییانه‌ی له به‌رپرسی ته‌ندروستیی ناوچه‌كه وه‌ریگرتووه، چیفتچی رایگه‌یاند له‌نێو موسڵمانانی ئاراکاندا له ناوچه‌كه، ژماره‌یه‌كی زۆر ژنی دووگیان هه‌یه، له‌به‌رئه‌وه ئاماژه‌ی به گرنگیی به‌شه‌كانی منداڵبوون و منداڵان دا.
ناوبراو ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه به‌هۆی بڵاوبوونه‌وه‌ی په‌تای دیفتێریاوه له ناوچه‌كه‌دا، گیان له‌ده‌ستدانی منداڵان به‌شێوه‌یه‌كی به‌رچاو له‌ئارادایه و گوتی، "ژماره‌یه‌كی ته‌واومان له‌به‌رده‌ستدا نییه. داوای ده‌رمانی پێویستمان كردووه بۆیان به‌مه‌به‌ستی چاره‌سه‌ر. دوای هاتنی ئامێر و ده‌رمانه‌كانمان، نه‌خۆشخانه‌كه‌مان ده‌ست به پێشكه‌شكردنی خزمه‌تی ته‌ندروستی ده‌كات."
سه‌رۆكوه‌زیرانی توركیا بینالی یڵدرم پڕۆژه‌ی نه‌خۆشخانه‌كه به‌سه‌رده‌كاته‌وه.
بڕیاره یڵدرم سبه‌ی له چوارچیوه‌ی سه‌ردانه‌كه‌یدا له به‌نگلادیش، سه‌ردانی كۆكس بازار بكات و پڕۆژه‌ی بنیاتنانی نه‌خۆشخانه‌كه به‌سه‌ربكاته‌وه.