سوڵتان كۆسەن، خاوەن نازناوی "درێژترین كەسی جیھان" بە باڵای دوو مەترو 51 سانتیمەترەوە، لەبارەی دەنگۆی جیابوونەوەی ھاوسەرەكەی (مەروە دبۆ) گوتی: "هەواڵێکی درۆیە و ئێستا من مەروە درێژە بە ژن و مێردایەتیی خۆمان دەدەین."
سوڵتان كۆسەن بێجگە لە باڵای، دەستەکانی 27.5 سانتیمەتر درێژن لاقەکانی 36.5 درێژن. بەهۆی ئەو قەد و باڵاوە ناوی چووەتەكتێبی گینسەوە و تا ئێستا بێ رکابەرە.