06 شوبات 2020•نوێکردنەوە: 07 شوبات 2020
ئیستانبوڵ - AA
پارێزگاری ئیستانبوڵ، عه‌لی یه‌رلیكایا رایگەیاند كه به‌هۆی ده‌رچوونی فڕۆكه‌یه‌ك له رێڕه‌وی خۆی له فڕۆكه‌خانه‌ی سابیحه كۆگچهن ٧٤ گه‌شتیار و شه‌ش کەس لە تیمی فڕۆكه‌وانی برینداربوون و گوتی: ''بریندارانمان له‌لایه‌ن به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ته‌ندروستی پارێزگاوه له چه‌ند نه‌خۆشخانه‌یه‌كی دیاریكراو خراونه‌ته ژێر چاره‌سه‌ری پزیشكییه‌وه. چوار له برینداره‌كانمان برینه‌كه‌یان كه‌مێک قورسه، بریندارانی دیكه‌مان باری ته‌ندروستیان جێگیره''.
عه‌لی یه‌رلیكایا له لێدوانێکیدا له هۆڵی كۆنفرانسی VIPی فڕۆكه‌خانه‌ی سابیحه كۆگچهن باسی له‌وه كرد كه كاتژمێر ١٨:١٩، فڕۆكه‌یه‌كی سه‌ربه هێڵی ئاسمانیی پێگاسوس كه گه‌شتی نێوان ئیزمیر-ئیستانبوڵی ئه‌نجام ده‌دا، له‌میانی نیشتنه‌وه‌ی له فڕۆكه‌خانه‌ی سابیحه كۆگچهن له رێڕه‌وی خۆی لایداوه.
پارێزگاری ئیستانبوڵ، عه‌لی یه‌رلیكایا باسی له‌وه كرد كه دوا به دوای رووداوه‌كه ناوه‌ندی قه‌یرانی فڕۆكه‌خانه‌كه ده‌ستی به كاركردووه و گوتی: "تیمی ته‌ندروستی به‌هاناوه‌چوونی به‌په‌له، ئاگركوژێنه‌وه و ئافاد به‌ده‌م رووداوه‌كه‌وه چوون بۆ گواستنه‌وه‌ی تێكڕای سه‌رنشینانی فڕۆكه‌كه به‌شێوه‌یه‌كی سه‌لامه‌ت كه ١٨٣ كه‌س بوون و پێكهاتبوون له ١٧٥ گه‌شتیار، دوو منداڵی ساوا، دوو فڕۆكه‌وان و چوار کەس لە تیمی فڕۆكه‌وانی''.
عه‌لی یه‌رلیكایا هه‌روه‌ها باسی له‌وه كرد كه له‌و رووداوه‌دا سێ هاووڵاتی گیانیان له‌ده‌ستداوه و گوتی: ''٧٤ گه‌شتیار و شه‌ش کەس لە تیمی فڕۆكه‌وانی برینداربوون. بریندارانمان له‌لایه‌ن به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ته‌ندروستی پارێزگاوه له چه‌ند نه‌خۆشخانه‌یه‌كی دیاریكراو خراونه‌ته ژێر چاره‌سه‌ره‌وه. چوار له برینداره‌كانمان برینه‌كه‌یان كه‌مێک قورسه، بریندارانی دیكه‌مان باری ته‌ندروستییان جێگیره. ئه‌وانه‌ی ده‌یانه‌وێت زانیاری له باره‌ی ته‌ندروستی ئه‌و بریندارانه بزانن كه له‌ژێر چاره‌سه‌ردان ده‌توانن په‌یوه‌ندی بكه‌ن به 'SABİM ALO 184'. گۆڕه‌پانی فڕۆكه‌خانه‌كه له كاتژمێر ٠٤:٠٠ه‌وه ده‌كرێته‌وه بۆ به‌كارهێنان. لێكۆڵینه‌وه‌ی گشتگیر ده‌ستیپێكردووه سه‌باره‌ت به هۆكاری رووداوه‌كه''.