Şener Toktaş
05 ئاب 2018•نوێکردنەوە: 06 ئاب 2018
به‌دلیس - AA
ده‌ریاچه‌ی وان كه گه‌وره‌ترین ده‌ریاچه‌ی توركیایه، به دیمه‌نه جوانه‌كانی بووه‌ته یه‌كێك له گرنگترین شوێنه گه‌شتیارییه‌كانی به‌دلیس و سه‌رنجی گه‌شتیارانی ناوخۆ و ده‌ره‌وه‌ی به‌لای خۆیدا راكێشاوه.
كه‌ناراوه‌كانی ده‌ریاچه‌ی وان به دیمه‌نه سه‌رنجڕاكێشه‌كانی، هیچی له كه‌ناراوه‌كانی ده‌ریای ناوه‌ڕاست و ده‌ریای ئیجه كه‌متر نییه.
ده‌ریاچه‌كه كه له‌ئه‌نجامی ته‌قینه‌وه‌ی چیای گڕكانیی نه‌مرود دروستبووه، بووه‌ته جێی یارییە ئاوییه‌كان، رێگای گواستنه‌وه و هاوكات شوێنێكی گه‌شتیاریی گرنگ.
به‌ڕێوه‌به‌ری كولتوور و گه‌شتوگوزاری به‌دلیس، ره‌مه‌زان گه‌نجان، له لێدوانێكیدا بۆ ئاژانسی ئانادۆڵو رایگه‌یاند، ئاوی ده‌ریاچه‌ی وان پێكهاته‌یه‌كی سوێر و سۆداوی هه‌یه و هاوكات شیفا به‌خشه بۆ نه‌خۆشییه‌كانی پێست.
گه‌نجان گوتیشی: "زۆرینه‌ی ئه‌و گه‌شتیارانه‌ی له وه‌رزی هاویندا سه‌ردانی شاره‌كه‌مان ده‌كه‌ن، له دیاربه‌كر، باتمان، وان، ئورفا و شوێنه‌كانی دیكه‌ی ناوچه‌كه‌وه دێن. به‌هاوین میوانخانه و شوقهكانمان پڕده‌بن. به‌ڕاستی ده‌ریاچه‌ی وان گەنجینەیەکە ده‌بێت ببینرێت. سرووشتێكی جوان و نهژاكاوی هه‌یه. له رووی گه‌شتیارییه‌وه زۆر خۆشه".