Aylin Sırıklı
02 تەمووز 2018•نوێکردنەوە: 02 تەمووز 2018
ئه‌نقه‌ره - AA
سه‌رۆكی ده‌زگای باڵای هه‌ڵبژاردنی توركیا، سه‌عدی گوڤه‌ن رایگەیاند كه ماوه‌ی تانه‌دان له ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنه‌كانی سهركۆمار و 27ـه‌مین خولی په‌رله‌مان درێژه‌ی هه‌یه و گوتی: "تا رۆژی چوارشه‌ممه، كاتژمێر 17:00 ماوه‌ی تانه‌دان هه‌یه. له‌و تانانه ده‌ڕوانین كه تۆمار ده‌كرێن".
سەعدی گوڤه‌ن وه‌ڵامی پرسیاری رۆژنامه‌نووسانی دایه‌وه سه‌باره‌ت به ئه‌نجامی فه‌رمی هه‌ڵبژاردنه‌كان.
دوای ئه‌وه‌ی وه‌بیر گوڤه‌ن هێنرایه‌وه كه ماوه‌ی تانه‌دان له پارێزگا و شارۆچكه‌كان ته‌واوبووه و ئه‌ویش گوتی: "ئێمه‌ش تا رۆژی چوارشه‌ممه كاتژمێر 17:00 تانه‌كان وه‌رده‌گرین و ته‌ماشایان ده‌كه‌ین".
له وه‌ڵامی پرسیارێكدا له‌باره‌ی ئه‌وه‌ی كه ئایا ئه‌نجامی فه‌رمی هه‌ڵبژاردنه‌كان زوو راده‌گه‌یه‌نرێت یان نا، سەعدی گوڤه‌ن گوتی: "تا رۆژی چوارشه‌ممه، كاتژمێر 17:00 ماوه‌ی تانه‌دان لای ئێمه هه‌یه".